ڕێگا

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  863 بینین
ڕۆژێ زەمین بورکانی بوو
بورکانیش کوردستانی بوو
کوردستانیش کوڕی وەکوو
ئاراراتی لێ کەوتەوە
ئاراراتیش کوردی لێ بوو
کوردیش دوانەی چەوسانەوە و تێکۆشانی
بە یەک سک بوو
لەو دوانەیەش
ڕێگای وەکوو «یڵماز گۆنایکەس» لەدایک بوو