دووڕیان
از کتاب:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
2 دقیقه
1004 مشاهده
گەر بە دەنووک کۆتری سپی
گەڵا زەیتوونی بۆ هێنام.
ئەگەر کوردستان پێکەنی
ئازادی لەسەر لووتکەوە
خۆی نیشاندام
شەهید وتی: من دڵنیام
ڕووبار وتی: ڕوونە ڕێگام
درەخت وتی: نەڕنراوە قەد و باڵام.
شەقامی شار
کانیی لادێ
لەبەر ئاوێنەی ئاسۆدا
گوڵەباخیان دا لە قژی
بووکی ئاشتی.
ئەوسا منیش بۆ هێلانەی
کۆتری سپی
تەنها هەر دڵم شک ئەبەم
پێشکەشی کەم
ئەی سەربەستی!
ئەگینا نە و کوردستانم
ئەگینا نە و شەهیدانم
نە و، نە و، نە و، نە و
چەک هەر چەکە
شان هەر شانە
کوردستان هەر کوردستانە
سەنگەریش هەر
هەمان سەنگەر
* * *
لە ئیستەدا
لەنێوانی ئاشتی و شەڕدا
من زامنی تفەنگێکی داخراوم
لەنێوانی گوڵ و گڕدا
من مەلێکی هەڵکوڕماوم
ئەگەر دەرگا لەسەر دەنگم
پێوە درێ
گەر ئازادیم باڵی بکرێ
لە ئاسمانی کوردستاندا
سەربەست نەفڕێ
چرکەیەکە و:
من زامنێکی کراوەی
تفەنگێکی تەقێنراوم
من ڕەشەبام
من برووسکەم
من لافاوم.
* * *
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم
دەستیان هێنا تەوقە ئەکەم
بەڵام دەستم قەت نافرۆشم.
وەک نارنجۆک لەسەر کەمەر
دائەنیشم
بەڵام هەرگیز
لێوی بێدەنگی ناکرۆژم.
وەک چۆن هاژەی
چەم و کەنار
باڵندە و دار
جووتە دڵدار
لە یەکتری وەڕس نابن.
منی قوربانیش لە شۆڕش
لە عەشقی خاک
لە خاکی یار
وەڕس نابم.
* * *
وەکوو سیروان ماندوو نابێ
ماندوو نەبووم
وەک چۆن پێدەشتی گەرمیان
لەبەر هەتاو بێزار نابێ
بێزار نەبووم
من ئەو داستانە گەورەیەم
دوای ئاشبەتاڵ
لەدایک بووم.
* * *
ئەوسا کە چەکی هەڵاتوو
لە کڕنووشدا و لەسەر چۆک بوون
من ژمارەم پەنجەکانی
هەر دوو دەست بوون
هەندێ پەنجەش
بێ نینۆک بوون.
بەڵام ئیستە زەریایەکم، نزارێکم
ژمارەی گەڵا و شەپۆلم دواییی نایە
من ئەو نەورۆزە پیرۆزەم
کڵپەی گیانی ئەم میللەتەم لەگەڵدایە.
گەڵا زەیتوونی بۆ هێنام.
ئەگەر کوردستان پێکەنی
ئازادی لەسەر لووتکەوە
خۆی نیشاندام
شەهید وتی: من دڵنیام
ڕووبار وتی: ڕوونە ڕێگام
درەخت وتی: نەڕنراوە قەد و باڵام.
شەقامی شار
کانیی لادێ
لەبەر ئاوێنەی ئاسۆدا
گوڵەباخیان دا لە قژی
بووکی ئاشتی.
ئەوسا منیش بۆ هێلانەی
کۆتری سپی
تەنها هەر دڵم شک ئەبەم
پێشکەشی کەم
ئەی سەربەستی!
ئەگینا نە و کوردستانم
ئەگینا نە و شەهیدانم
نە و، نە و، نە و، نە و
چەک هەر چەکە
شان هەر شانە
کوردستان هەر کوردستانە
سەنگەریش هەر
هەمان سەنگەر
* * *
لە ئیستەدا
لەنێوانی ئاشتی و شەڕدا
من زامنی تفەنگێکی داخراوم
لەنێوانی گوڵ و گڕدا
من مەلێکی هەڵکوڕماوم
ئەگەر دەرگا لەسەر دەنگم
پێوە درێ
گەر ئازادیم باڵی بکرێ
لە ئاسمانی کوردستاندا
سەربەست نەفڕێ
چرکەیەکە و:
من زامنێکی کراوەی
تفەنگێکی تەقێنراوم
من ڕەشەبام
من برووسکەم
من لافاوم.
* * *
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم
دەستیان هێنا تەوقە ئەکەم
بەڵام دەستم قەت نافرۆشم.
وەک نارنجۆک لەسەر کەمەر
دائەنیشم
بەڵام هەرگیز
لێوی بێدەنگی ناکرۆژم.
وەک چۆن هاژەی
چەم و کەنار
باڵندە و دار
جووتە دڵدار
لە یەکتری وەڕس نابن.
منی قوربانیش لە شۆڕش
لە عەشقی خاک
لە خاکی یار
وەڕس نابم.
* * *
وەکوو سیروان ماندوو نابێ
ماندوو نەبووم
وەک چۆن پێدەشتی گەرمیان
لەبەر هەتاو بێزار نابێ
بێزار نەبووم
من ئەو داستانە گەورەیەم
دوای ئاشبەتاڵ
لەدایک بووم.
* * *
ئەوسا کە چەکی هەڵاتوو
لە کڕنووشدا و لەسەر چۆک بوون
من ژمارەم پەنجەکانی
هەر دوو دەست بوون
هەندێ پەنجەش
بێ نینۆک بوون.
بەڵام ئیستە زەریایەکم، نزارێکم
ژمارەی گەڵا و شەپۆلم دواییی نایە
من ئەو نەورۆزە پیرۆزەم
کڵپەی گیانی ئەم میللەتەم لەگەڵدایە.