چەند کورتە شیعرێ

از کتاب:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 2 دقیقه  1354 مشاهده
١- دوێنێ و ئەمڕۆ
وەکوو هەتاو «زینشخص» لە کوێ بێ
سێبەری «مەمشخص» لەوێ بووە.
زەردەخەنەی گوڵ لە کوێ بێ
ماچی هەنگی خۆشەویستی لەوێ بووە.
مانگی ئازادیی کوردستان لە کوێ بووبێ
خەرمانەی خوێنی شەهیدان لەوێ بووە.
دوێنێ و ئەمڕۆش
سەنگەری سووری پێشمەرگە
هەڵمەتی هەڵۆی هەرێم و کەرت و بنکە
لە کوێ بووبێ
شیعری منیش
وەک نارنجۆک
وەکوو گوللە
لەوێ بووە.
٢- دەنگدانەوە
ئەی خەڵکینە
ئەگەر دوێنێ
هەڵبەستێکم بووبێ بە گوڵ
من دابێتم لە بەرۆک و یەخەی کەسێ
ئێوە خۆتان ئاوی شیعر و گوڵتان داوم
ئێوە خۆتان خۆشەویستتان نیشان داوم
ئەگەر ڕۆژێ
من گۆرانیم و سروودم
بووبێ بە ئاگرەکەی نەورۆز،
بە مەشخەڵ و لە سەربان و
هەیوانتانا هەڵگیرسابێ.
ئێوە خۆتان شەپۆلی دەنگ و ئاوازی
هەڵچووی من بوون.
ئێوە خۆتان خۆشتان کردووم.
ئێوە مێژوو بوون، من سەردەم.
ئێوە تیشک و من ئاوێنە.
ئێوە ڕێگا و منیش هاودەم.
ئەگەر ئەمڕۆش
شیعرێکی من بووبێ بە تیر
نیشان: هەژاری ئەم گەلە ناوێتیەوە
کەوانم: دەربەندی شاخە.
بۆیە شیعرم
پڕ بە هەموو کوردستانم
هاوار ئەکا:
من دەنگدانەوەی دەروون و
زەنگی هەست و
خورپەی دڵی
گەلەکەمم.
٣- ئەسپی ئەیلوول
چواردە نەورۆز
تەمەنی ئەسپی شۆڕشی
ئەیلوولم بوو.
لە نەورۆزێکدا خەنجەرمان
بە چاوی ڕاستیا داچەقان.
نەورۆزێکی تر هاتین و
کلکمان بڕی.
ئەسپی یەک چاو
لە نەورۆزی حەفتا و سێدا
حیلەی: گڤەی دەم زریان بوو
یاڵی: ئاڵای سەوز و سووری
لووتکەکانی کوردستان بوو.
بەڵام نەورۆزی حەفتا و پێنج
نەک هەر چاوی
نەک هەر کلکی
نەک چوار پەلی
لە بەردەمی گشت دنیادا
هەر گۆشاوگۆش
سەرمان بڕی!