پەیکەر

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  510 مشاهده
ئەو ڕۆژە دێت
هەرچی گڵۆپی دنیایە
مان بگرێت و دانەگیرسێت
لەبەر ئەوەی:
ئەوەتەی هەن
چاوی خۆیان لەسەر سەری
هەزاران پەیکەری دنیا،
هەڵکردووە و
کەچی تەنیا پەیکەرێکیان
بۆ «ئەدیسۆنشخص» نەکردووە!