پەیکەر

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  737 بینین
ئەو ڕۆژە دێت
هەرچی گڵۆپی دنیایە
مان بگرێت و دانەگیرسێت
لەبەر ئەوەی:
ئەوەتەی هەن
چاوی خۆیان لەسەر سەری
هەزاران پەیکەری دنیا،
هەڵکردووە و
کەچی تەنیا پەیکەرێکیان
بۆ «ئەدیسۆنکەس» نەکردووە!