مەرگم

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  669 بینین
ئێستە مەرگم هەموو شەوێ
جارێ، دوو جار
بە سەردان دێ و شان ئەداتە سەر شانی
خەونەکانم
ئێستە مەرگم سێبەرێکە
هەموو ڕۆژێ
هەنگاوەکانم ئەژمێرێ و
ئەمپشکنێ و ئەگەڕێ بۆ:
تازەترین ناونیشانم!