بۆ شانۆگەرییەکی شۆخ

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  331 بینین
هەرکە پەردە کرایەوە
شانۆیەک خۆی کرد بە فڕگە
چاو چاو لەسەری نیشتەوە.
دوای دوا پەردەیش
چاو چاو ئەیخستنە فڕۆکەی
چەپڵەڕێزانی خۆیەوە و
ئەیبردنەوە!