واگۆن
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
675 بینین
من ئەزانم هەرچەند بڕۆین
بەیەک ناگەین
وەک دوو هێڵی
شەمەندەفەر وەهاین هەردوو
بەیەک ناگەین
بەڵام گیانە ئەگەر لایش دەین
واگۆنی دڵ وەرئەگەڕێ
ئەوسا ئەزانی چەند نامە و
شووشە عەتر و
چەند ژوان و چەندە ماچی
خۆشەویستیی هەردووکمانی
تێدا ئەمرێ؟!
بەیەک ناگەین
وەک دوو هێڵی
شەمەندەفەر وەهاین هەردوو
بەیەک ناگەین
بەڵام گیانە ئەگەر لایش دەین
واگۆنی دڵ وەرئەگەڕێ
ئەوسا ئەزانی چەند نامە و
شووشە عەتر و
چەند ژوان و چەندە ماچی
خۆشەویستیی هەردووکمانی
تێدا ئەمرێ؟!