سەما

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  576 مشاهده
کە دیم شەو ڕستێ ئەستێرەی
ڕەنگاوڕەنگی
لە کەمەری خۆی بەستبوو
خەیاڵەکانم باوەشیان پێدا کرد و
کەوتنە سەما
کە بەرەبەیان دەستیان لە یەکتری بەردا
قەڵەمەکەم کچێکی بوو
وەک هەتاوی بەر گورگەزێ
لەشی تەڕی
پەلکەزێڕینەی گرتبوو!