دایک

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1138 مشاهده
لەنێوان دوو باخدا نووستم
خەوی سەوز و سوورم بینی.
لەنێوان دوو ئەستێرەدا
خۆم مەڵاس دا
چەپکێ لە نەهێنیی شەوم
بۆ «بیر» چنی
بە نێوان دوو چەمدا ڕۆیشتم هاژە و شەپۆل
بوونە هاوڕێم.
سەرم خستە نێوانی دوو دڵدارەوە،
تاڵە مووە سپییەکانی سەر و قژم
وردە وردە
ڕەش بوونەوە!
لەنێوانی دوو دایکیشدا
کە دانیشتم
بە دیداری گەورەترین خۆشەویستیی
ئەم سەر زەمینە گەیشتم.