پوولەکە

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  881 مشاهده
یەکەم جار بوو
کە درەختێکی مەل کوژراو
بەسەر ڕووبارێکدا بگری
لەو ڕۆژەوە،
بۆ یادگاریی نەمریی
ڕووبار فرمێسکی درەختی
لێکدا و، کردی
بە پوولەکەی
پشتی ماسی!