ژوان

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  862 مشاهده
کچە شوانێ
ئەچوو بۆ جێگەی ژوانێ
لە ڕێگە چڵە نێرگزێ
وتی: جوانێ
تکا ناکەی لە مەمانێ
دەستم بگرێ و بمبات بۆ لای
کوڕە شوانێ.
مەمکی قوتی تورت و سپی
سەری لە باخی کراسی کرێشەوە
بردە دەرێ
وتی: وەرە
بەڵام با گوند پێی نەزانێ.
ڕۆژی دوایی نێرگزەجاڕ
خۆشەویستی کچە شوانی
کرد بە چەپک و
لەگەڵ دەنگی «ماملێشخص»دا
ناردی بۆ شار!