بەڕێزینە

از کتاب:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  481 مشاهده
پەنجەی ئاگری هۆنراوە، درێژ ئەکەم
بۆ چاوی سەربەرەوژێری ناو شارەکەم.
بۆ چاوی دیلی شەوەزەنگ،
چاوی بێ سپێنەی چنۆک
ئەو چاوانەی ڕووناکیی ناو دڵیان فرۆشت
ئەو چاوانەی دوای هەڵکۆڵین،
بۆ تاریکیی هاتنە سەرچۆک.
پەنجەی ئاگری هۆنراوە درێژ ئەکەم.
من بە ئاگر زامی ناسۆر ساڕێژ ئەکەم!
بەڕێزەکان!
بەڕێزە خانەدانەکان
چیتان کرد بۆ وشەی برسیی
-قانعشخص، بێکەسشخص، دڵدارشخص، گۆرانشخص؟-
چیتان کردە بەر زستانی
ڕووتوقووتی ژینی ئەوان؟
چەپڵەی گەرمی بیرەوەری؟
ناونیشانی شەقامەکان؟
بەڕێزینە!
لەناو گۆڕی ژیانا بوو،
بێکەس، وتی:
پەیکەری ئاڵتوونی دوای خۆم
ئەدەم بە نانێکی ئێستا!
نان، نان
هەر تەنیا نان
بەڕێزەکان!