بڕیاری گوللە

از کتاب:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  577 مشاهده
جێت ئەهێڵم و بمناسە
هەنگاوێکم لە هەڵنووتانی پێمەوە ڕێگەی چاوم
ئەدۆزمەوە.
جێت ئەهێڵم و بمبینە کڵپەیەکم لەناو بەفرا
ئەسپی گەردەلوول زین ئەکەم
لە جۆگەی تیشکە دیلەکان ئەخۆمەوە.
جێت ئەهێڵم و ئەم جارە،
درەختێکم ئەبزوێم و لەگەڵ خۆما،
ڕەگی وشە لە زەمینە ڕووتەکانا دائەکوتم.
جێت ئەهێڵم و بزانە،
گووللەیەکم خوێنی بێناو تەقاندوومی
گوللە ئاوڕ ناداتەوە، جێت ئەهێڵم!