بەنگلادیش

از کتاب:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  553 مشاهده
١
دووڕیانی چاومان لەناو:
دڵێکا یەکی گرتەوە
قوربانێکان ڕێبواری بوون.
لە شەوێکا یەکمان ناسی
تاریکیی قسەی ئەکوشتین
لە شەوێکا، ئەستێرەکان ڕفێنرابوون
یەکمان ناسی، لە کاتێکا
-مردن خۆی بەژین ئەناسی.
٢
لەیەک ئەچن:
بەرگی ئازاری هەردووکمان.
بەقەد یەکن:
بەژنی خوێنمان.
وەکوو یەک وان، تەختی ئاڵی ناوچەوانمان.
دووانەیەکین:
بە یەک سکی برسی و تینوو لەدایک بووین.
٣
لە شاییتا، شەهیدێکم هەڵئەپەڕم.
لە ساڕێژبوونی برینتا، من درەختێکی گریانم:
بەری – بزە - بۆ تۆ ئەگرم!