بەرە و بارەگای پێغەمبەر
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
918 مشاهده
ئەی بە سەرگەردی سەرت بم نووری چاوانم وەرە
من لە هیجرانت شەو و ڕۆژ زار و ناڵانم وەرە
دڵ میسالی کوورەی حەددادان پڕ شەڕاڕەی ئاگرە
بۆ شەڕاڕەی فرقەتت وا سینە بریانم وەرە
با لە حەسرەتدا نەمێنێ ئەم دڵەی بیمارەکەم
وەک نەسیمی سوبحدەم گوڵ خونچە ئەفشانم وەرە
هێندە تینووی قەترە ئاوێکی زەنەخدانی ئەتۆم
کەوسەرم نابێ بە تۆ، خزری حەیوانم وەرە
با بە ڕووزەردی نەچم بۆ عەرسەیی ڕۆژی جەزا
زۆر زەلیل و موستەحەقی خەیر و ئیحسانم وەرە
چون شەفیعی؛ جوملەی عوسیان و گونەهکارانی تۆ
مەرحەمەت فەرموو؛ لە بۆ دەفعی گوناهانم وەرە
خاکی بەرپێکەت دەبێتە سوورمەیی چاوی «غەفوورتخلص»
مەعسیەتبارم بۆ سەهلی باری عوسیانم وەره