ڕەوشتی جوانی مەلیک مەحموود
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
2 دقیقه
564 مشاهده
لە سایەی سەحیمتن نامشخص مەحموودم، جیهان ئەحیایە دووبارە
ڕەفیقان فرسەتە ئەمڕۆ مەکەن تەخسر هەر ئەم جارە
سولالەی تاهری ئەحمەد، نەژادی پاکی مەعروفە
لە نەسڵی حەیدەرە، شێری خودایە پاک ڕەفتارە
وەرن ئێمەیش لە حوببی دین و عەشقی حەیدەری کەڕاڕ
غەنیمەت وا دەبێ حەیفە لە سوب نەیخەینە ئێوارە
جوان مەردانی جەنگی با، خەبەردار کەین بە جەمعیەت
بەشارەت دەین بڵێن: پێیان غەزایە قەتڵی کوففارە
کەسێ «باغيضعربی» بە ئەولادی حەفید و نەسڵی ئەحمەد بێ
لە هەر دوو عالەما مەهتووکە؛ سووکە، بت پەرستارە
بەڵێ: ئەمڕۆ کەسێ ئیسلامی بەرهەق بێ؛ لە ڕێی دیندا
دەبێ ڕۆحی تەلەف کا ئەو، لە ڕێگەی ئەو عەرەب سوارە
لە سایەی ڕەوزەیی پاکی جەنابی زاتی کاک ئەحمەد
بە قەتڵی دوژمنی کافر، پڵنگی ئەهریمەن کارە
بیحەمدیللا برای ئەو حەزرەتی شێخ قادری نادر
لە هەنگامی مەسافی دوژمنا، فەرهەنگ، کردارە
عەشیرەت، ئەهلی غیرەت، با «تَجَمُععربی» کەین بە مەردانە
بە تەوفیقی خودا ئەوەڵ، دووەم «مەحموود»ە سەردارە
جەوان مەردانی مەرگە و پژدەرمکان ئەمڕۆ خودنەمایی کەین
لەسەر ئەمری جەنابی حەزرەتی «ئەو» شاهە سالارە
لە ڕۆژی مەعرەکە و جەنگ و جەدەل عەرسەی عەدویی دین
سەرم قوربانی هەر دووکیان کە ئەو دووشێرە خونخارە
بە ڕووزەردی دەچێتە عەرسەیی ڕۆژی جەزا هەر کەس
لە دەس خۆی دەربکا ئەم فرسەتە و ئەم حەججە دووبارە
موسڵمانان خودا قاپی مورادی بۆ گوشاد کردوون
«غەفوور»تخلص چی بکەم هەموو کەس کوا وەکوو تۆ دڵ بریندارە