ڕزگاربوونی شاعیر و پژدەر لە فرماندارێتی ئینگلیز
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
2 دقیقه
717 مشاهده
گەلێ پێم خۆشە ئەم حاڵە، کە بێ خۆف و موحابا بووم
لە سایەی غەوسی گەیلانی، لە بەندی غەم بەڕەڵڵا بووم
ئەوەندەی سەرفی عومرم کرد لە پشدەردا، هەدەر بوو چوو
کە نەمزانی لە سایەی نەخلی بێ بەرگ و سەمەردا بووم
لەگەڵ لات و لەوار و پێستە خۆری دەوری عوسمانی
لە داوی «ساحێب»ی «ناساحیبا» مۆددێک لە بەندا بووم
بە ئوممێدی شەرەف هەر کەس لە پشدەر ئیستقامەت کا
لە حەسرەتدا دەبێ بمرێ و بڵێ: چۆن تووشی سەودا بووم
لە دەستی «سوورفل»ی «چاوشین»ی تینەت پیسی ئیبلیسی
بەڵێ وەک «یووسفی کەنعانشخص» کە زیندانیی زوڵەیخاشخص بووم
بە ناهەق لەو تەلیسماتە هەموو عومرم بە زایع چوو
چ حاڵی بوو، هەموو وەقتێ لە گەرداوی خەتەردا بووم
چ عومری بوو، بە بێهوودە، نە بۆ خوا بوو، نە بۆ بەندە
عەبەس ڕۆیی لە جادوودا، لە زومرەی جانەوەردا بووم
بە وەڵڵا هەق بەدەستم، گەر بڵێم ویژدان گورێزی کرد
لەناو ئەو قەومە بێ مەغزە، منیش بۆیە تەوللا بووم
بیحەمدیللا نەجاتی بوو لە کابووس، موڵک و میللەتمان
وەکوو من کەبک ئاسا چۆن لە چوارچێوەی قەفەسدا بووم
وەکوو «پشدەرمکان» لە بەندی پیسی ئینگلیز خەلاسی بوو
لە داوی «کیبر» و «بێ هۆش»یش ڕەها بێ؟ من بەپاشا بووم؟
تەماشای «خاڵە میرزاتخلص»م کەن؛ دەڵێ عومرم لە نوێ نووسرا
لە «ئەعراف»م خەلاسی بوو، لە دنیا جورم پەخشابووم