خانووەکەم
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
3 دقیقه
841 مشاهده
بە سەد دەرد و مەڕاڕەت؛ هاتم و تەرتیبی خانەم کرد
کە نەمزانی فەلەک عەکسە، خوری تەڕ بوو بە شانەم کرد
بە ناهەق خۆم دوچاری میحنەت و جەور و مەڕاڕەت کرد
بە خۆڕایی زەرەرمەند بووم کە ئیشی پێچەوانەم کرد
خەیاڵی خاو بە فکری من دەڵێن: لەم وەختە ناوەختە
وەکوو لەقلەق لە سێ شەش دا هەوای ئاشیانەم کرد
زەمانێکم لەگەڵ وەزعیەتی دەوران خەیاڵم کرد
دەشمزانی کە مەکڕۆیە: ئەمن خۆم ناشیانەم کرد
لەبەر بێ ماڵ و حاڵی بوو کە خۆم تووشی مەڕاڕت کرد
بە ڕەنجێکی عەبەس خۆم ڕەنجەڕۆ کرد گوایە یانەم کرد
بڵێم چی؟ چەرخی دوونپەروەر هەمیشە وا لە تەعقیبم
بە نادانی بوو تێکەوتم کە ئیشی کەودەنانەم کرد
بە قەولی چەرخی دوونپەروەر فریبم خوارد و نەمزانی
فەلەک لاکە و؛ بەخت عەکسە، لە بۆ کەر؛ گوێزەبانەم کرد
ئەگەرچی چەند ڕۆژێ من لە پێش ئەو حاڵەدا بۆخۆم
بە میزانی تەجەڕوب من لەگەڵ بەخت ئەم قسانەم کرد
گوتم: تالع! ئیدارەی ناکرێ، تەفرەم نەدەی عەیبە!!
گوتی: مردوت مرێ: شێتی ئەوا من بۆت ئیعانەم کرد
گوتم: نامەرد؛ نەکەی تووشی خەسارەم کەی لە ناوەختا
بە تەسویری خەیاڵ بەینێکە ئەم بەحس و بەیانەم کرد
بە ناچاری و زەرورەت بوو، ئەگەر بەختیش فریبی دام
چ ئەهمیەت مەعاشی بوو، کە سەرفی خوێڕیانەم کرد
لە پێش وەختا «سەعید بەگشخص» پێی عەتا کردم مەعاشی خۆم
بەڵێ: ئەو هیمەتی لەرمور؛ ئەمن ئیشی کەرانەم کرد
بڵێن: میرزایە ساحێبی دووکان و خانوو و ماڵە
لە بەختت بەم، جەناب؛ هەرچەند قسەی نامەحرەمانەم کرد
خودا کوێری بکا «وەستا مەجیدشخص» بۆ ئیشێ لێی تێکدام
وەئیلا فرسەتم دیبوو؛ لە بەخت و چاوبووکانەم کرد
بەڵێ خوا بیگرێ «وەستا» کە زۆر عەکسی بینای دانا
لە داخی «ئەو» ئەوەندەم شەڕ لەگەڵ بەخت و زەمانەم کرد
کەسیش لەم قەوم و ئاغا و دۆست و ئەحباب و ڕەفێقانە
نەبوو بۆ تەقویەت یاخو بە «دار»ی بێ کەسانەم کرد
ئەگەرچی خۆ لە سایەی لووتف و زاتی هەق تەعالاوە
کەمێ هاتۆتە سەرحاسڵ، شوکر بێ میننەتانم کرد
سەری حاکم سەلامەت بێ، چییە ئەهمیەتی دنیا
عەبەس سەهوێکی گەورەم کرد کە ئەم جوزئی قسانەم کرد
نیهایەت چەند قورۆشێکم، بە قەرز و قۆڵە پەیدا کرد
ئەویش تێکەڵ بە قوڕ بوو، چوو، خەیاڵی جاهیلانەم کرد
ئەوا «دە»ی مانگە، نزدیکە مەعاشی مانگی دیسەمبەر
لە مەرزارانی تەقسیم کەم، ئەگەرچی ئەحمەقانەم کرد
لە ئەوزاعی عەیال و ماڵ و حاڵی خۆم دریغم کرد
گوتم: خانوو بکەم چاکە، تەماشا چەند جوانم کرد
«غەفوورتخلص» عەمرت نەمێنێ بۆ خەیاڵی قۆڕ و بێ سوودت
مەڵێ: خانووم هەیە خوێڕی کەنیشتەی جوولەکەکانم کرد
بە ماڵووشخصمیش نەبێ، ئەو زوو کەنیشتەاعلامی خۆی سەراپا کرد
ئەتۆش «تەبع»ی «قەزاتە»ی کە مەقامی خەسرەوانەم کرد