بگرن تا بگا بە مەتڵەب دەس
بانگەواز بۆ یەکیەتی
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
557 مشاهده
بگرن تا بگا بە مەتڵەب دەس
دایەنی یەکیەتی بە هەر دوو دەس
لە جیایی و تەفرەقە لادەن
بۆ ئەکەونە دوای دێوی هەوەس
ئەم جیاوازییە دوای خستین
ماینەوە بێ ڕەفێق و فریاڕەس
خوا یەک و دین یەک و پێغەمبەر یەک
ئەم قڕە و کێشە و هەرا بۆ چەس
لە خەتی موستەقیمی حوکمی خوا
نابێ کەس لابدا مەگەر ناکەس
بۆ دەوای دەردی پەرێشانیمان
«واعتصموا بحبل اللهعربی» بەس
سەددی فەرمانی «ادخلوا في السّلمعربی»
لە شەڕ و شۆر و سەرکەشی بەربەس
عەمەلی گەر نەکەین ئەم بەهرە
«ابد الدهرعربی» خوار و پەستین پەس
تا وەکوو میسلی ئاو و ئاور بین
بە یەکۆ نالکێین نیو نەفەس
بۆ وەکوو ئاو و خاک ناسازن؟
ببنە مایەی ژیانی هەر چی هەس
جوانە دێوی هەوا بەرەڵڵا کەین؟
مەلی عەقڵ و هۆش بکەینە قەفەس
کینە و بوغز و حەسوودی بۆ قەتعی
ڕیشەی باغ یەکیەتین مەقەس
بە برایانی کورد بڵێ ئەی «زاریتخلص»
بێژە با ئیختلاف بەس بێ بەس