دنیا کەشتییە ئەڕوا بەڕێوە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
4 دقیقه
610 مشاهده
دنیا کەشتییە ئەڕوا بەڕێوە
ئێمە بێ خەبەر هەر واین لە جێوە
ئاگامان نییە هەر تا لە ناکاو
ئەوێسێ و بارمان ئەخاتە گێژاو
دەورەی جوانی ئەوا باری کرد
قاسیدی پیری خەبەرداری کرد
ئێمە نابیسین گرانە گوێمان
بانگمان لێ ئەکەن، هەستن بەجێ مان
خەفەت بۆ نەخۆم قوڕ بۆ نەپێوم
بە ئاهی حەسرەت نەسووتێ لێوم
دڵم بۆ نەوێ وە قرچەی کەواو
خوێن بۆ نەڕێژم لە دوو چاوەی چاو
وا نەتماوە بۆ خوێندنەوەی ئەشعار
شەوقەکەی پار و زەوقەکەی پێرار
کوانێ ئەو زەوق، ئەو فکر، ئەو خەیاڵ
ئەو شەوق ئەو کەیف ئەو شادی ئەحواڵ
ئەو قەهقەهەی خۆش ئەو خەندە ئەو دەنگ
ئەو ڕێکی قامەت ئەو شێوە ئەو ڕەنگ
ئەو نوتقی ڕەوان ئەو زەکا ئەو فام
ئەو بیر ئەو تەقریر ئەو حوسنی کەلام
ئەو شۆخی ئەو بەزم ئەو بەرزی دەماخ
ئەو نوکتەوێژی دوایی هات سەد ئاخ
های دنیا بۆ کێ وەفای بوو تا سەر
لە ناز و نێعمەت کێی نەکردە دەر
جامی بادەی کێی نەدا وە بەردا
کام سەری نەدا وە هەزار دەردا
کام تیپ و سپا و سانی قڕ نەکرد
کەللەی کام شاهی لە خاک پڕ نەکرد
کام باڵابەرزی قووت نەدا چون مار
کاسەی کام بەزمی پڕ نەکرد لە ژار
کام شاسواری نەکرد پیادە
کام قەڵای سەختی نەکرد وە جادە
کام ڕوویینتەنی نابینا نەکرد
کام پیلەتەنی بۆ ناو چا نەبرد
کام کەیخوسرەوشخصی وێڵی چۆڵ نەکرد
مەغزی کام کاوەشخصی تێکەڵ خۆڵ نەکرد
تەختی کام جەمی نەدا وە غارەت
وە کام زوحاکشخصی نەدا مەرارەت
ئەیوانی کامین کەسرای نەڕووخان
لە کام خاقانی نەسەندەوە گیان
کامین قەیسەری نەهاڕی وەک ئارد
یا کام هێرقەلی وە خاک دانەشارد
کامین قاڕوونی نەکێشا قوڕاو
یا کام فیرعەونی نەخنکان وە ئاو
ڕەحمی بە پیری کام زەکەریا کرد
ئازاری لەسەر کام یەحیا لابرد
کام نەمروود پاماڵ مێشوولە نەبوو
کام خەلیل بۆ ناو مەنجەنیق نەچوو
کام سولەیمانی لە مان تێر نەکرد
کام ئەسکەندەری سەرەوژێر نەکرد
لاشەی کام لاوی نەکردە کەلاک
کاسەی کام چاوی پڕ نەکرد لە خاک
کام ئیفلاتوونی تووناتوون نەکرد
یا کام لوقمانی سەرنگوون نەکرد
کام غونچەی نەکرد وە هەزار پارە
وە کام بولبولی نەدا پەژارە
کام دڵی نەکرد پڕ لە سۆز و تاو
ڕیشەی کام جەرگی نەکرد وە کەواو
کام شای لەسەر تەخت نەهاوردە خوار
کام خانی نەکرد نەقش دیوار
سینەی کام دارای بە خوێن سوور نەکرد
کام دەزگای بەرزی ژێرەوژوور نەکرد
کامین یۆسفشخصی نەهاویشتە بیر
پای کام زولەیخاشخصی نەکرد وە زنجیر
کامین فەرهادی ڕەنج نەدا وە باد
یا کام شیرینی هێشت وە خاتر شاد
کام مەجنوونشخص نەیچەشت زەهری بێدادی
کام لەیلای نەکوشت وە بێ مورادی
کام پێکەنینی نەکرد وە گریان
ڕیشەی کام دڵی نەکرد وە بریان
کام حەڵقەی لە یەک نەچڕی بە زۆر
زەخمی کام سینەی نەخست وە ناسۆر
ئاوایە ڕەفتار دنیای جەفاجۆ
ئیتر وە تەمای چی بین ئەمن و تۆ
با بیکەین بە ویرد هەر لەحزە هەر ئان
ئیعلانی «كلُّ مَن عَلَيها فانعربی»
لە حەقیقەتی درووس تێفکرین
یەقین پەیدا کەین نامێنین ئەمرین
ناڕەحەت نەبین بەم کۆچ و بارە
لەم دیارەوە بۆ ئەو دیارە
چونکە ئیرادەی ڕەببی بەشەرە
با خۆ حازر کەین بۆ ئەم سەفەرە
بەهاری جوانی ڕەختی پێچاوە
زستانی پیری حەملەی هێناوە
با چرایێ ساز کەین دیاری داوە
نیشانەی سەفەر لە هەزار لاوە
بۆ ئەو مەنزڵە تاریک و تەنگە
بۆ ئەو مقامە وەک شەوەزەنگە
بۆ ناو ئەو وەحشەت ئەو تەنهاییە
بۆ ئەو چاڵە قووڵ بێ ڕۆشناییە
بێ یار بێ یاوەر، بێ قەوم و برا
بێ فەڕش و پاڵشت ڕەفیق و چرا
پەنا و پشتیوان فەریادڕەس دەسگر
کەس نییە ئیللا زاتەکەی نەمر
سەهووە غەڵەتە خیلافی ئەمری
غەیری ئەو کێ هەس پەنای پێ بگری
با لە ڕێگەی لار بگەڕینەوە
لە گێژگەی هەوا بپەڕیونەوە
بە ڕێگەی ڕاسا یەک دوو هەنگاوێ
با بڕۆین ماڵمان خۆ خراو ناوێ
بینەوە حەڵقەی خاس و ڕاسەکان
بکەوینە شۆن خواناسەکان
ڕوو بکەینە خێر لا بدەین لە شەڕ
گۆشەی نەدامەت بکەین وە مقەڕ
بێژین بۆ عەفوی تەقسیر و گوناهـ
استغفر اللهعربی، استغفر اللهعربی
بەڵکوو لەم ڕێوە بگەینە مەنزڵ
دەس بکەینە مل ئارامەکەی دڵ
«زاریتخلص» لە کارا هەڵبگرە پایێ
ئەم زۆروێژییە بە کارت نایێ