بۆ سەر زەماوەن بانگ کریا کەرێ
تا کاریان پێت نەبێ ناکەویتە بیر
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
593 مشاهده
بۆ سەر زەماوەن بانگ کریا کەرێ
کەر زۆر پێکەنی و جووڵانی سەرێ
وتی کەی ئەمن گۆرانی وێژم
ڕەنگی هەڵپەڕکێ چلۆن بڕێژم
سەرچۆپی کێشان بەڵەد نیم تەواو
هەڵنەپەڕیوم نە کرژ و نە خاو
لە ئاشپەزیدا زۆر بێخەبەرم
لە چایی و قاوە دەرناچێ سەرم
ڕەسمی فەڕاشی فێر نەکراوم
بۆ سەمای بەر بووک قەت نەبراوم
ئێستە کە قەدرم لە لای خوێشانە
بە خوا ئەم قەدرەم بۆ بارکێشانە
ئەینا تا ئیسە بۆ نەیانپرسی
ماوی یا مردووی تێری یا برسی