مانگایەکی بوو پیاوێکی هەژار

خەیانەت مەکە با دوچاری زەرەر نەبی
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  342 مشاهده
مانگایەکی بوو پیاوێکی هەژار
ئەیدۆشی هەموو ڕۆژێ دوو سێ جار
شیرەکەی لەگەڵ ئاو تێکەڵ ئەکرد
جا ئەوسا بۆ ناو مشتەری ئەبرد
ماڵی پێکۆ نا بە شیرفرۆشی
لە زیندەگیدا کەوتبووە خۆشی
بێخەبەر لەوە خەیانەتکاری
ئەیخاتە گێژی دەریای نەداری
ڕۆژێ هەورێکی ڕەش کەوتە هەوا
بە وێنەی پلووسک ئاوی لێ ئەڕژا
سارا بە جارێ بوو بە دەریای ئاو
مانگای شیرفرۆش کەوتە بەر لافاو
شەپۆلی لافاو مانگاکەی خنکان
بێبەش ما لە ماس، شام و بەرقلیان
منداڵێکی بوو هۆشیار و ژیر
وتی بابە گیان هیچ مەبە دڵگیر
هەر ئەو ئاوە بوو تێکەڵ شیرت کرد
بوو بەم لافاوە مانگاکەتی برد
تێفکرن ئەگەر هۆشتان لە لایە
خەیانەت پیشە ئاخری وایە