نانەوایێ بوو بە نان فرۆشی

دوو کاڵەک بە دەسێ هەڵناگیرێ
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  597 مشاهده
نانەوایێ بوو بە نانفرۆشی
دەوڵەمەند ببوو کەوتبووە خۆشی
وتی ئەگەر من تووێ بچێنم
خاوەن خەرمان بم گەنم نەسێنم
لەمە زیاتر دەوڵەمەن ئەوم
لە کۆڵ فەقیری تەواو ئەکەوم
ئاموور و نیر و جووتێ گای کڕی
وەکوو جوتیاران زەوی شێو بڕی
ڕۆژێ لە جووت بوو ڕۆژێ لە دووکان
بەم دوو کارەوە خەستە و سەرگەردان
کە ئەچوو بۆ جووت دووکان بێحاسڵ
ئەهات بۆ دووکان جووت ئەبوو ماتڵ
هەرچەند ئەیکێشا دەردی سەری زۆر
ئەم دوو کاریە هەر بۆ نەبوو جۆر
زۆری پێنەچوو مایەی قوتار بوو
بێ ماڵ و بێ موڵک، گەدا و هەژار بوو
بەم دوو کارەوە وا گرفتار بوو
دارایی فەوتا، تەواو نەدار بوو
تەنیا کارێکی باش بگرە بەستە
ئیتر بۆ دوو کار خۆت مەکە خەستە