ئەوی دەرد و موسیبەت بوو لە ڕێگەی عیشقدا دیمان

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  711 مشاهده
تەخمیسی زاریتخلص لە سەر غەزەلێکی مەرحووم خوالێخوشبوو محەممەد «خانی سەلیمی»:
ئەوی دەرد و موسیبەت بوو لە ڕێگەی عیشقدا دیمان
چییە دەرمانی ئەم دەردە، خودا چارە، خودا دەرمان
بە شمشیری برۆکانت ئەوا زەخمارە دڵ، دیسان
خەدەنگی چاوی بیمارت کە دێت و دڵ دەکا نیشان
نییە خۆفێ لە ڕۆح و گیان قسەی فەوتانی ئیمانە
مەزاقی تاڵە تووتی تەبعی من بێ قەندی گوفتارت
حەیاتم هەر دەمێ سەد مردنە، بێ بەزمی دیدارت
فەلەک ڕێگەم کە نادا لەحزەییێ تا بێمە گوڵزارت
خەیاڵم ناردە سەر سەفحەی جەماڵی ڕەنگ و ڕوخسارت
شەهابی ساقبت یەک دەفعە دڵمی کردە نیشانە
لە سایەی چاوی مەستی تووە عالەم پڕ لە غەوغایە
لە هەر گۆشە و کەنارێکۆ تەقالا بۆ تەماشایە
لە موڵکی حوسنەدا سالارە، سەردارە، شەهەنشایە
ئەکەم ڕۆحم بە قوربانت هەتا ڕۆحم لە بەردایە
ئەگەر ڕۆحم بە قوربان کەم لە لام زۆر سووک و ئاسانە
بە گەرمی ئاوری شەوقی جەماڵت سینە سووتاوم
لە تاوی هیجرت ئەی گیان ئەمن دوو ڕوودە دوو چاوم
لە شاری عیشقدا بڕوانە کانی ئاور و ئاوم
لە بەحری ئایەتی حوسنت، عەجەب مەغرووق و داماوم
کەنار و ساحیلی عیشقت چ ناپەیدا و پایانە
ئەڵێن دەرمان ئەکا دەردی دڵی پڕژان و ئێشاوم
ئەبەخشێ نووری دووبارە بە دیدەی نوور فەوتاوم
بە مێهمانی کە بێت و پا بنێتە بانی دوو چاوم
خودایا چەندە خۆشە مێزبانی قەلبی فەوتاوم
چ غەوغایە لە خاترما «مضيفعربی»ی شاهـ سوڵتانە
لە دووری تۆ نەکا هاوار خاتر پڕ سکاڵاکەت
بەدەستی لوتفی هەق بمخاتە ژێری سایەی ئاڵاکەت
هەتا بیکەم بە سورمەی چاوەکانم گەردی پاڵاکەت
نەتەنها حازرە خاتر لە بۆ ئاوایی باڵاکەت
گلێنەی چاوەکانیشم دەکەم بۆ تۆ بە کاشانە
ئەجەل گەر مۆڵەتێکم پێ بدات ئەی گیانی شیرینم
لەباتی پێ بەسەر بێمە حوزوور ئەمجارە بتبینم
یەقینم وایە بۆ دەفعی هەموو ئێش و نەخۆشینم
بە قوربانی سەرت کەم ڕۆح و گیان و دین و ئایینم
هەتا بیهێنمەجێ نەختێ سزای ئیکڕامی میوانە
بە بێ یادی جەماڵت گەر بڵێم دڵ شادە ناشادە
دڵی خاڵی لە شۆری عیشق وێرانەکەی ئابادە
خودا هەر پایەداری کات ئەو حوسنە خودادادە
هەناسەیشم بە یادی تۆ ئەکەم بۆن خۆش و ئامادە
کە با زوڵفی پەرێشانت تا تا بکا شانە
ئەوەی هۆشیارە بێ هۆشە لە دەوری نەرگسی شەهلات
ئەسیری زوڵفی داوی پەرچەمی تاتاتە هەرکەس هات
دە ساقی تێکە ساتۆ بی خودا با غەم لە دڵ بڕوات
ئەگەر چاوم بە بەدبەختی نەبینێ قامەتی زیبات
بە قورئاناعلام سوێن دەخۆم شاهم، فەقەت کوێربوونی دەرمانە
مەتاعی عاشقی بیچارە هەر فیکر و خەیاڵاتە
بەڵێ هەر نووری ئەفکارە جڵەوکێشی کەماڵاتە
وەکوو «زاریتخلص» «سەلیمیشخص» موشتەری کالای باڵاتە
ئەوێستا قیبلەکەم عەکس و خەیاڵی قەد و باڵاتە
لە سایەی چاوەکانت «ئەحمەدئاوا» بوو بە بتخانە
جەماڵی حەزرەتی لەیلا ڕەواجی دا بە مەجنوونی
دڵی بردم بە عیشوەی چاوی کاڵ و لێوی مەیگوونی
لە حەڵقەی زوڵفدا گیرە، محاڵە تازە بەربوونی
خوداوەندا قەدیر و قادر و قەییوم و بێچوونی
کەرەم کە ڕەحمەتت با بێ، کەرەم کاری کەریمانە