ئەسڵی تۆ ئەو جەوهەرە وا بەر لە ئادەم ناسرا

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  634 مشاهده
ئەسڵی تۆ ئەو جەوهەرە وا بەر لە ئادەم ناسرا
ناوت ئەو ناوە لە عەرش و لەوح و کورسی نووسرا
زاتت ئەو زاتە کەوا تەیی مەکانی بۆ کرا
قامەتت ئەو سەروە سایەی سەر فەلەک یەک یەک خرا
ڕوومەتت ئەو شەمعه بۆ جەمعی دوو عالەم هەڵکرا
ئەی لە نووری تۆ لە ئادەمدا مەلایەک سوجدەبەر
ئەی بە وەختی هاتنت هەرچی ڕەسووڵە موژدەدەر
ئەی پەنا بۆ خاس و عام بۆ گەدا و موعتەبەر
ئەی چرا بۆ دڵ دەوا بۆ دەردم ئەی نوری بەسەر
مەرحەمەت کە با نەبم بێ بەش لە شۆڵەی ئەو چرا
ئەی نەجاتی نۆحشخص و ئیبراهیمشخص و «ذوالنّونعربی» و «زبيحعربی»
ئەی ئەنیسی یۆسفی سەددیق ئەی موژدەی مەسیح
ئەی لە نێو دەستی موبارەکتا بە قەولێکی سەریح
کردی بەردی وردی ڕەق تەسبیح و تەهلیلی فەسیح
من کە ئینسانم ئەبێ چۆنت نەکەم مەدح و سەنا
ئەی تلووعی ئافتابی تەلعەتت نووری نەجات
ئەی شفا بۆ ئێش و ژانی سینە و سەر، خاکی پات
ئەی لە شیرینی قسەت شەرمەندە سەد ئاوی حەیات
ڕۆژی ڕوخسارت لە سەر هەر ئەرز و هەر خاکێ هەڵات
بوو بە کانی گەوهەر و ئەڵماس و یاقووت و تەڵا
ئەی تفت تریاک بۆ ژار و دەوا بۆ ئێشی چاو
ماڵشی دەستی شەریفت مەرهەمی قاچی شکاو
ئەی لە سایەی هیممەتی تۆوە ڕەها ئاهوو لە داو
جینن و ئینسان و مەلایەک ئۆمەتی تۆیە تەواو
تۆ ڕەئووفی و شەفیعی و حەبیب و موستەفا
ئەی لە مەیدانی شەفاعەتدا یەگانە شەهسەوار
ئەی پەنا بۆ ڕۆژی ترسی عاسیانی شەرمەسار
ئەی شەفابەخشی نەخۆشانی زەلیل و شێت و هار
ئەی شەهەنشاهی مەدینە ڕەحمەتی پەروەردگار
مەرهەمی لوتفی ئەتۆیە بۆ برینی من دەوا
ئەی شەقامی شەرعی تۆ عەینی «صراط المستقيمعربی»
بۆ نەچوونی دۆزەخ و بۆ چوونی «جنات النعيمعربی»
وا سەفی ئەخلاقەکانی تۆیە قورئانی عەزیم
چی بڵێم ئیدی ئەمن قەت لایقی ئەم وەسفە نیم
هەرچی بێژم ئیقتیباسێکە لە فەرموودەی خودا
تو بە شمشیری «فَأنذِرْعربی» جەرگی کوففارت بڕی
هەڵقەیی زنجیری شرک و چەرمی زوننارت چڕی
هەرگەدەی بەدخاهە نێزەی دۆسەکانی تۆ دڕی
چەن دڵی ئەعدا لە خۆفی تیغی پەیکارت فڕی
لەشکرت فەوجی مەلایەک کۆمەکت نەسری خودا
ئەی ئومێدی عاسیانی دڵ پەشێو و پڕ لە غەم
ڕۆشنی چاوی عەرەب ئەی گەورە بۆ ڕۆم و عەجەم
ئەی تکاکاری گونەهکاران، ئەی ساحیب کەرەم
دەس لە دامانی کەوات ئەو ڕۆژە قەت من بەرئەدەم
غەیری ئەو، « زاریتخلص» کە نیمە من لە دوو دنیا پەنا