هاوینی ئەمساڵ وەک من بێقەراری یار ئەکا

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  626 مشاهده
شیوەنی هاوینە بۆ زەردی گیا و گوڵاڵەی دڵبەر و ڕووتی گوڵزار و باغات لە زینەت و زیوەر
هاوینی ئەمساڵ وەک من بێقەراری یار ئەکا
شیوەنی کۆچی گوڵ و بێ ڕەونەقی گوڵزار ئەکا
هەور بۆ زەردی گیا هەر ڕۆژ سەد هاوار ئەکا
ڕێژەوی فرمێسکی تەقلیدی دەریا بار ئەکا
ئاوری ئاهی لە سینەی ئاسنی ڕەق کار ئەکا
بۆ گەڵاڕێزی وەنەوشە ئاسمان ئەگری بە تاو
بۆ وەرینی بەرگی گوڵ داوێنی سەحرا پڕ لە ئاو
بۆ مەلوولی بولبولی ناکامی شادی لێشەواو
خوێنی جەرگی کێوەکانە جارییە تا سەد شەتاو
کۆسی گوڵشەن کەوتووە مەحبووبەکانی بار ئەکا
سەرو بۆ وشکی چەمەن خاتر پەشێو و ناڕەحەت
ڕوومەتی ڕووشاو و ڕوخساری برین و سینە لەت
بۆ زەعیفی و کزی گوڵبون، گوڵستان پڕخەفەت
بۆ موداوای ئەم نەخۆشانە هەوا بێ مەرحەمەت
پێچەوانەی دایەنی بادی سەبا، ڕەفتار ئەکا
قاسیدی پاییز مەگەر هاوینە بێ ڕەحمانە هات
ئاوری دووری لە جەرگی بولبول و گوڵ بەر ئەدات
لەشکری زوححاکشخصە تەخت و مڵکی جەم غارەت ئەکات
وەی لە بێ میهر و وەفایی ڕۆژگاری بێ سەبات
خەنجەری «شێرو» لەخوێنی خەسرەوا گوڵنار ئەکا
پۆلی مەحبووبانی گوڵزارن کز و ڕەونەق پەڕیو
ڕەنگ زەرد و لێو وشک و بەرگ ژاکاو و وەریو
سینە پڕ دەرد و دەروون پڕ حەسرەت و شادی نەدیو
خاری ناکامی و غەمباری لە خاتر هەڵچەقیو
هەر یەکێ نەوعێ شکاتی فرقەتی دیدار ئەکا
شاخی ڕاسی داری گوڵ چەمیاوە چون داسی درەو
کاروانی لالە هات، وەک سەبا ڕۆیی بە دەو
بولبولی بەدبەخت ڕۆژی ڕۆشنی لێ بوو بە شەو
تازە نابینێ جەماڵی غونچە گوڵ ئیللا بە خەو
وا لە داخا ڕوو لە ئەشکەوت و کەژ و کۆسار ئەکا
سەبزە یەک دەفعە لیباسی زەعفەرانی کردە بەر
کەوتە سەر خاکی زەلیلی تاجی غونچەی قوڕ بەسەر
هەر گوڵستانێ ئەچی ڕۆڕۆیە هەر شینە و چەمەر
وا دیارە گوڵ خەریکی کۆچە ئەڕوا بۆ سەفەر
هەروەها ئەم قافڵەی عومرەش کتوپڕ بار ئەکا
عیللەتی گەرمی سمومی هاوینت گەر پێ ئەڵێم
ئاور ئەگرم هەروەکوو شەم هەر لە سەر هەرتا بە پێم
دوێ نەمامێ سەوز بووم ئەمڕۆکە زەردی هاتە ڕێم
شک نییە فەردا وەکوو یارانی ڕۆیو قەبرە جێم
قوڕ بە سەر ئەو شەخسە وا لەم کارەدا ئینکار ئەکا
ئیختیارت تا هەیە تووێی بچێنە ئەی دەخیل
دانەمێنی با سبەینێ مات و نەومید و زەلیل
نەقدی عومری خۆ مەدە چاوم بە بادی قال و قیل
بۆ نەجاتت لەم هەموو گێژاوە پەیدا کە دەلیل
ئەحمەقە هەرکەس کە داوای ئوجرەتی بێکار ئەکا
مەزرەعەی سەوزی حەیاتم زەردە وەک بەرگی خەزان
دەردی پیری بوو بە میوانم لە گەڵ سەد ئێش و ژان
تازە دەرناچێ هەتا پێش خۆ نەخا تاڵانی گیان
پابەسی دونیا مەبن وەک من ئەگەر ئەهلی وەفان
چون لەگەڵ دۆسا دەمێ سەد کاری ناهەموار ئەکا
کام یوسف ڕوو، کە ئەم غەددارە نەیهاوێتە چا؟
کام شیرین خوو کە ئەم مەککارە دەردی پێ نەدا؟
کام دەسگایە کە ئەم بەدکارە شینی تێ نەخا
کام هەنگوینە کە ئەم ڕەشمارە ژەهری تێنەکا
بگرە گوێ لەم خاکە هەر نەقڵ و قسەی کوشتار ئەکا
ئەی ئەسەف «زاریتخلص» کە عومرت هاتە کۆتایی ئەتۆ
خۆشییێکی قەت نەدا پێت ئاسمانی کینەجۆ
تا مورادێ حاسڵە، سەد بێ مورادی دێ و ئەڕۆ
چنگی بێ ڕەحمی و بێ دادی زەمانە وەک هەڵۆ
«طرفه العينعربی»ێ دووسەد کەبکی دەری زەخمار ئەکا