درووسی کرد خالقی سەما و ئەرز و بەحر و بەڕ

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  270 مشاهده
درووسی کرد خالقی سەما و ئەرز و بەحر و بەڕ
چوار فەسڵی موختەلیف لە گەرم و سەرد و وشک و تەڕ
یەکێ بەهاری نازەنین بە سەد هەزار زیب و فەڕ
یەکێ هاوینی دڵگوشا وەختی کۆگای زیو و زەڕ
پاییز کە دێتە پێشەوە گەهێ بە سوڵح و گەهـ بە شەڕ
زسان فەسڵی چوارەمە ئەمیری کوێستان مقەڕ
«زاریتخلص» لە وەسفیاندا وتوویە شێعری خۆش و تەڕ