درووسی کرد خالقی سەما و ئەرز و بەحر و بەڕ

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  284 بینین
درووسی کرد خالقی سەما و ئەرز و بەحر و بەڕ
چوار فەسڵی موختەلیف لە گەرم و سەرد و وشک و تەڕ
یەکێ بەهاری نازەنین بە سەد هەزار زیب و فەڕ
یەکێ هاوینی دڵگوشا وەختی کۆگای زیو و زەڕ
پاییز کە دێتە پێشەوە گەهێ بە سوڵح و گەهـ بە شەڕ
زسان فەسڵی چوارەمە ئەمیری کوێستان مقەڕ
«زاریناسناوی ئەدەبی» لە وەسفیاندا وتوویە شێعری خۆش و تەڕ