بە قەدەر زەڕڕاتی ئاب و خاک و بەرد و گیا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 12 خولەک  1170 بینین
ئەم هەڵبەستە بە وەزنی قەسیدەی بوردیە دیاری برایانی کوردە، تکا ئەکەین بە شەوق و زەوق بخوێننەوە و دۆعایەکی خێر بۆ منیش بکەن.
بە قەدەر زەڕڕاتی ئاب و خاک و بەرد و گیا
ڕەحمەت بڕێژە خودا سەر خاتەمی ئەنبیا
هەر تۆ قەدیم و قەدیر و بێ زەواڵی خودا
بۆ تۆیە عیزز و بەقا، بۆ تۆیە حەمد و سەنا
وەک خۆت و خاسانی خۆت دایم سەڵەوات ئەدەن
لە سەر ڕەسووڵێ کە دینی مەحوی ئەدیان ئەکا
وەک ئەمری بێڕەد و گەورەت، سادرە بۆ «صلوهعەرەبی»
لەگەڵ سەلاما لەسەر ئەو خۆشەویستی خودا
بە سۆزی سینە، بە دڵ بە ڕۆح ئەپاڕێنەوە
بە یەک زبان و سەدا عومووم ئەڵێن ڕەببەنا
بە قەدر زەڕاتی ئاب و خاک و بەرد و گیا
ڕەحمەت بڕێژە خودا سەر خاتەمی ئەنبیا
هەر لەحزە و هەر نەفەس لە هەوری ڕەحم و کەرەم
بڕێژە سەر مەرقەدی لافاوی لوتف و عەتا
لافاوە ڕحمێکی وا کە دائیمی بێ و ئەبەد
وەک زاتی پاکی ئەتۆ دارای دەوام و بەقا
تێراو کە بەو ئاوە سەوزە ڕۆحی ئالی لەگەڵ
هەموو موسڵمانەکانی ئۆمەتی ئەی خودا
بۆ دووری کردن لە نار و چوونە باغی بەهەشت
ئەی نووری هەق رحمةً للعالمينعەرەبی تۆی چرا
ئەی هەڵبژێریاو لە خەلق و گەورە بۆ ئینس و جن
تو پێغەمبەر بووی کە ئادەم تینەتی شێلرا
دەلیلی ڕوتبەی بڵیندی بێژە «لولاكعەرەبی»ە بەس
بورهانی پایەی ڕەفیعی ئایەتی «ما طغیعەرەبی»
عەرسەی زهووری جەلالی تۆیە فەڕشی زەوی
چەتری وجوودی شەریفی تۆیە هەر حەو سەما
لە خەلقدا ئەوەڵ و لە عیززەتا ئەوەڵی
لە بیعسەتا ئاخر و لە ئاخرا پێشەوا
لە ڕۆژی زاتی کەریمت ئەنبیا تیشکی
لە نووری ڕوخساری پاکت زەڕڕەی «اصفياعەرەبی»
لە شەوقی خورشیدی زاتت کەسبی ئەنوار ئەکەن
هەر وەک لە خورشید ئەسێرە ئەنبیا، ئەولیا
پێغەمبەرانێ کە هاتن بەر لە تۆ یەک بە یەک
مزگێنی هاوەر بوون بۆ وجوودت ئەی موستەفا
لەعەسری خۆیا مەسیح موژدەی ڕەساڵەتی تۆی
بە ئەهلی دونیا کە داوە ئایەت تەسریح ئەکا
پێغەمبەریی تۆ بە ئەهلی ئاسمان و زەوی
لە پێش زهووری وجوودی ئادەما ناسرا
سەرعەسکەرێکن لە تۆوە شیثکەس و نۆحکەس و خەلیل
کەلیم و داود و مەسیح و یوسف و ئەرمیا
بێزار بوو ئەو لەحزە لەو بەهەشتە خۆشە کە دای
بەرقی جەماڵت لە قەلبی ئادەمی موجتەبا
وا مەستی شەوقی جەماڵی تۆ بوو لەو وەختەدا
لە بیری چوو هەڕەشەی ئایەی «ولا تقرباعەرەبی»
لۆمەی جەوازی نییە لەو دارە چەشتی لەوێ
وا کەوتە بەحری موحیببەت سەبر و هۆشی نەما
نازانێ دەردی موحیبەت هەر کە تەشریفی بێ
پیاوانی هۆشیار و ژیر هەم کوێر و هەم کەڕ ئەکا
چون شەوقی تۆ بوو وەسیلەی تەرکی ئەو بۆ بەهەشت
قبووڵی تۆبەی بە تۆ بوو ئەی حەبیبی خودا
لە عالەمی ڕۆحدا تەییی مەقامت کە بوو
ویستی خودا مەرتەبەی ئیعزازت کا ئاشکرا
نوورت قەراری لە پشتی ئادەما هەر کە گرت
بۆ ئیحتڕامی مەلایەک ئەمریان پێ کرا
بەخۆشی تۆوە هەموو سەرگەرمی تەسبێحی هەق
بە شەوقی تۆوە هەموو مەشغووڵی حەمد و سەنا
ڕەختی کە پێچاوە ئادەم لەم سەرا فانییە
بە شیثکەس و ئیدریسکەس و نۆحت پاسەوانی درا
مەئمووری ئارایشی مەقامی مەحموودی تۆ
ئیدریسە لەم ڕێگەوە ئەو ڕەفعەتەی پێ درا
لە بەر زهووری جەماڵی تو نەبێ نەدەهات
بۆ شێخی پێغەمبەران «واضع بأعينناعەرەبی»
بەدری وجوودت کە نووری هاتە بورجی خەلیل
بە قووەی ئەو نوورە بوو بتانی ئازەر شکا
بۆ ئیحتڕامی ئەتۆ بوو ڕۆژی قوربان کە هات
بۆ ئیسماعیلی زەبیح لە لای خوداوە فەدا
لە بەحری سەبرت کە دای لە جسمی ئەییووب نمێ
ئەو هەموو ئێش و برینەی بوو بە عەینی شەفا
ئەمری نەبووەتی تۆی بە ئەهلی دەریا گەیاند
سەفەری بەحری کە فەرموو یۆنسی ئیبنی مەتا
بۆیە لە پێشا مەسیح بۆ ئاسمان چوو ئەگەر
موژدە لە چوونی ئەتۆ بە ئاسمانان بدا
کەمەری شەوقی بە یادت، تا سولەیمان نەبەست
نەبوو بە هەڵگر بۆ فەڕش و تەختی بادی سەبا
یەک زەڕڕە حوسنت لە شکڵی یۆسفا خۆی نواند
سووتانی ئەقڵی عەفیفەکانی ساحیب حەیا
لە موعجیزەی تۆ کە چێوێ کەوتە دەستی کەلیم
سێحری هەموو ساحیرانی لووشی وەک ئەژدەها
شاگردی دارالشفای ئەتۆ میسالی مەسیح
مردووی ڕزاوی هەزاران ساڵە ئەحیا ئەکا
لە ئادەم و شیثەوە هەتا زەبێحی دووەم
ئەدەبت چاک و نەسەبت پاک و ئەهلی حەیا
تۆی هەڵبژێریاو لە خێڵە گەورەکانی عەرەب
لە نێو «کەنانە» و قوڕەیش و تایەفەی هاشما
ئەوشەو کە دوڕی وجوودت هاتە بورجی ڕەحەم
بە ڕوودا کەوتن بتان و ئابڕوویان نەما
حەیوانی بەستەزمانی مەککە هاتە زبان
وتیان وا هاتە ڕەحەم ئەمشەو ڕەسووڵی خودا
وحووشی مەشریق بە مەغریب ساکنی بەحرەکان
هەموو بە یەکتر موژدەی زهووری تۆیان ئەدا
تەنگانە ئەو ساڵە باری کرد نێعمەت بە سەر
قوڕەیشدا هەر وەکوو هەوری بەهاری ڕژا
لە کوللی مانگێدا جاڕ ئەدرا وا دێ کەسێ
ئیمامی دنیایە هەم چرایە هەم ڕەهنوما
کە دای لە هەیوانی کەسرا پەرتەوی ڕۆژی ڕووت
وا کەوتە لەرزە چواردە بورجی پێکۆ ڕووخا
لە پەیدا بوونی بەهاری عەسری تۆ دەم بە دەم
ئەجیننە بانگی ئەکرد و کاهین جاڕی ئەدا
بوو بە سەهوڵ خانە ئاورخانەکانی قەدیم
بە یەک دوو قەترە لە هەوری هەیبەتت کە ڕژا
لە شەوی قەدر و شەوی بەراتە زۆر گەورەتر
شەوی وەلادەتت ئەی جەنابی «فەخرولوەرا»
ئەو خۆشەویسەی کە بێشکە ڕاژێنت بوو مەلەک
ئەو خۆشەویسەی کە بوو بە چەترت هەوری سیا
ئەو خۆشەویسەی کە وشتر هاتە لات بۆ شکات
ئەو خۆشەویسەی کە چوویتە «سدرة المنتهیعەرەبی»
ئەو خۆشەویسەی کە دار و بەردت هاتە سەلام
ئەو خۆشەویسەی کە مانگت بۆ بە دوولەت کرا
ئەو خۆشەویسەی کە مەکانت بردە عەرشی عەزیم
ئەو خۆشەویسەی کە ئەمرت هاتە سەر بۆ غەزا
ئەو خۆشەویسەی کە جیننت هاتە لا بۆ بەرات
ئەو خۆشەویسەی کە ئاهوو پێی دەگرتی پەنا
ئەو خۆشەویسەی کە مەلایک سوجدەبەر بوون هەموو
لە نووری پاکت لە جبهەی حەزرەتی ئادەما
ئەو خۆشەویسەی کە هەر کەس کەوتە شۆنت بە دڵ
نەجاتی خۆی دا لە مەوجی بەحری دەرد و بەڵا
چەن چاوی ئێشا و دەرپەڕیوت چاکەوە کرد
چەن پاشکاوی «قريب الموتتعەرەبی» هاوردە پا
ئەو خۆشەویسەی کە هەر ئازاردارێ پەنای
ئەهێنا بۆ خزمەتت بە فەوری دەیدی شفا
چەن دەردەدارت لە ئێش و دەردیسەر دا نەجات
چەن شێت و هارت بە ساغی کردەوە ئاشنا
چەن بێ مورادان لە تۆوە بوونە خاوەن موراد
چەن تاجی شاهی لە تۆوە سەر گەدایان نرا
مەقسوودی ئۆمەتی تۆ بە تۆ دەبێ جێبەجێ
منیش یەکێکم لەوان ئەی خۆشەویسی خودا
لە جەوری ئەم عەسرە وا پەنام هێناوە ئەڵێم
پەنام بە، فریام کەوە غەیری تۆ نیمە پەنا
ئەی دڵ مەخۆ غەم ئومێدت حاسڵە چون ڕەسووڵ
کانی عەتایە پەنا بەر نائومێد چۆن ئەکا
ئەی دوڕی ئادەم سەدەفی مەقسوودی ئەعلا ئەتۆی
لە خەلقی دنیا و ئەم تەرتیبی ئەرز و سەما
بەیانی ئەخلاقی گەورە و چاکی ئەو ناکرێ
بەم ئەقڵە، بەم فیکرە بەم عیبارەتە ناڕەسا
ئەونە ئەزانین لە نەسلی ئادەمە و گەورەتر
لەو زاتە ئەولادێکی وەها نەزاوە و نەزا
بۆ بینشی چاوی کوێری ئێمە دەس ناکەوێ
چاتر لە خاکی کۆڵانی شاری تۆ، تووتیا
ئەی خۆزگە ئەونەم حەیات ئەبوو هەتا ئەمسوی
ڕوخساری زەردم بە خاکی پاکی ئاسانەتا
چی ئەووەڵین حازری پەیمانی عەبدایەتی
ئەی ئەووەڵین ناتق و بوێژی لەفزی «بَلیعەرەبی»
ئەتۆی کە ئاوت بە کورەی ناری کوفرا ڕژان
ئەتۆی هەڵت کرد لە ڕێگەی دیندا سەد چرا
ئەتۆی کە چاوت دەخەوت و خاتری هوشیار
ئەتۆی بە تف، ئاوی تاڵت کردە ئاوی بەقا
ئەتۆی کە ئەشیات ئەدی لە پشتۆ وەک بەردەمت
ئەتۆی بە شەو میسلی ڕۆژ تەشخیسی شەخست ئەدا
ئەتۆی لە ئەخلافی پەست و عادەتی بەد بەری
ئەتۆی عەرەقت کە بێنی خۆشی موشکی ئەدا
ئەتۆی کە سێبەر نەبوو بۆ زاتی موحتەڕەمت
ئەتۆی کە سوێنت لە سەر پێغەمبەری بۆ خورا
ئەتۆی کە بۆت کۆوە بوو ئەخلافەکانی عەزیم
ئەتۆی کڵێڵی خەزێنەی عالەمت پێ درا
ئەتۆی کە لەم حەرەمۆ ڕۆیشتی بۆ ئەو حەرەم
وەک مانگی چواردە شەوی کە شەوڕەویت پێ کرا
ئەتۆی سواری بوڕاق و شاترت «جبرئیلکەس»
شەوێ کە چووی بۆ سەما بۆ «سدرة المنتهیعەرەبی»
ئەتۆی کە بێ پشتیوان و کۆمەک و ئەسڵەحە
ئیعلانی حەربت لە گەڵ تەواوی عالەم ئەدا
ئەتۆی کە پێشوازت هاتن ئەنبیا ئەو شەوە
ئەتۆی کە بووی بە ئیمامی مەسجیدی ئەولیا
ئەتۆی کە کەشفی بەهەشت و دۆزەخت کرد تەواو
ئەتۆی کە بە هۆشیاری بە چاوی سەر دیت خودا
ئەتۆی کە بێ کەسبی دەرسی عیلم و نووسینی خەت
خەتی بەتاڵت لە هەرچی مەزهەبی لارە دا
ئەتۆی کە بۆت هات کەلامی لایەزالی قەدیم
ئەتۆی کە بەیداخی عیززت تا ئەبەد هەڵکڕا
نەخوێندەوار و عەللامە کێ بووە غەیری تۆ
بێ مامۆسا کێ بوو وەک تۆ بۆ ئەدەب شارەزا
هاتە زبان فیل و سوجدەی برد و کردی سەلام
لە نووری پاکت لە پشتی جەدی والاتدا
نیشانی ئێعزازی تۆ بوو ئەبرەهە و لەشکری
بە بەردی تەیرە ئەبابیل ئەو دەمەی قڕ کرا
لە ئەسفەهانشوێنەوە بۆ مەدینەشوێن سەلمانی پاک
بە شەوقی شەمعی جەماڵی تۆوە هاتە قوبا
شوعاعی تەسدیقی ئەمرت کەوتە ناو هەر دڵێ
بێ باک و خۆفە لە زەهری قاتڵی ئەژدەها
هەر وەک جەنابی سدیقی موخلیسی هەق پەرست
لە ڕێی ئەتۆدا کە گیان و ماڵی کردە فیدا
شەوقێ لە ڕۆژی جەماڵت کەوتە موڵکی حەبەش
بەو شەوقە «نەجاشی» تاجی عیززەتی سەر نرا
داغی غوڵامی جەنابی تۆی بوو بۆیە بەلال
سەودای بۆ دڵبەری لە حورەدا بەش کرا
موهاجرانی سەحابەی تۆیە مەقبووڵی هەق
ئەنسارەکانی مەدینەی تۆیە ئەهلی ڕەزا
پڵنگەکانی مەسافی بەدرە بەدری ئومەم
شێرانی ڕۆژی شەڕی حونەینە مەردی خودا
موتیعەکانی جەنابی تۆیە ئەهلی نەجات
بە فەیزەکانی ئەتۆیە ئەهلی شەفا
موحیببەکانی تەریقەتی تۆیە ئەهلی سروور
حەسوودەکانی ئەتۆیە خاسر و ڕووسیا
موغریزەکانی ئەتۆیە دەستەچیلەی سەقەر
بۆ دۆسەکانی ئەتۆیە قەسری دارالبقا
مەکانی هەمڕاهەکانی تۆیە باغی بەهەشت
زیندانی بەدخواهەکانی تۆیە ناری «لظیعەرەبی»
چون عاجزن لە بەیانی وەسفی یارانی تۆ
زوبانی لاڵ و خەیاڵی ناقیس و ناڕەسا
بە ئینتیزاری قبووڵی بارەگای ڕەحمی هەق
وا چاکە بەرزۆ بکەین دەستی دوعا و ڕجا
یاڕەبی بۆ خاتری زات و ناوەکانت هەموو
هەزار و یەک یا زیاتر، خۆت ئەزانی خودا
یارەبی بۆ خاتر ئەم ڕەسووڵە گەورە و هەموو
پێغەمبەرانێ کە تۆ کردووتنه ڕەهنوما
یاڕەبی بۆ خاتر ئەهلی بەیت و ئەتباعی ئەو
چ دوور چ نەزدیک چ خێشەکانی تەحتەعەبا
بۆ خاتر ئەو ئایەتانە یەک بە یەک جوبرەئیل
بە ئەمر و فەرمانی تۆ هێنایە سەر موستەفا
بۆ خاتر ئەو دەستە پاکە ناوت ناون مەلەک
کە غەیری تاعەتی تۆ نیانە فیکر و هەوا
بۆ خاتر ئەوسافە پاکە گەورەکانت هەموو
ئەم خوار و ژوورە بەوان کە ئینتیزامی درا
بۆ خاتر ئەو عالمانە وا بە ئەسڵی عەمەل
غەیری ڕەزای تۆ نیانە مەتڵەب و «موشتەها»
بۆ خاتری زائیرانی ماڵی تۆ مانگی حەج
کە دێن لە قەهرت بە لوتف و ڕەحمت ئەگرن پەنا
بۆ خاتر ئەڕواحی ساڵحانی تاعەت دروست
خسووس شەهیدانی بەدر و سایری شوهەدا
بۆ خاتری سۆزی سینەی سادقی بووبەکرکەس
ئەووەڵ موسەددیق بە هەقی سەردەفتەری ئەولیا
بۆ خاتری عەدڵی ئەو فاڕووقە یەعنی عومەرکەس
ئەم دینی ئیسلامە بەو ئەساسی موحکەم کرا
کۆشا بە ماڵ و گیان لە ڕێگەکانی هەقا
لە وەسفی زاتی ئەوایە ئایەتی «والتقیعەرەبی»
چ عومەر؟ ئەو عومەرە بە ئارەزووی کە هات
بۆ خزمەتی پێغەمبەر چەن دەفعە ئەمری خودا
بۆ خاتری ئەو بەحری عیلم و حیلم و بەخشایشە
یانیها عوسمانی «ذی النورينعەرەبی» ساحیبی حەیا
ئەو کانی وەقر و وەفا بە نەقد و جنسێ کە بووی
بۆ یاری ئەم دینە هەققەی خستە ڕێ یەک سپا
بۆ خاتری حەیدەری کەڕڕاڕ شێری مەساف
عەلی لە شانی ئەوایە سورەتی «هل اتیعەرەبی»
ئەو شاهسوارە کە بەحری غیرەتی هاتە جۆش
لە خۆفی ئەو کەوتە لەرزە ئەهلی هەر حەو قەڵا
بۆ خاتر ئەو دوو نەمامی باغی پێغەمبەرە
حەسەن، حوسەینی شەهیدی مەعرەکەی کەربەلا
بۆ خاتری باقی موژدە پێ دراوی بەهەشت
لەو دە کە موژدەی بەهەشتی خۆشیان پێ درا
«سەعد و سەعید و تەلحە، ئەبووعوبەید و زوبەیر»
«عبدالرحمن ابن عوف» هەوری جەور و سەخا
بۆ خاتری خاسەکانی ئەهلی «صفهعەرەبی» هەموو
ئەهلی تەوەککول و ئەهلی سەبر و شوکر و ڕەزا
ئەبووهورەیرە، ئەبوو زەڕ و ئوسامە و ئەنەس
سەلمانی «صهيبعەرەبی» و بەلال و سایری فوقەڕا
بۆ خاتری چوار ئەمیری حەربی «مَوْتَەعەرەبی» لەگەڵ
هەموو عەبادیلەکانی سادق و بێ ڕیا
لە هەرچی ئەسپابە بۆ دووری لە تاعەتی تۆ
لە گەڵ موسڵمانەکان حیفزم کە یا ڕەببەنا
لە مەکری شەیتان و نەفس و غەفڵەت و دڵڕەقی
لە فەقر و غەدر و خەیانەت، کبر و کینە و هەوا
دینی دروست و ئیمانی سابت و ڕاهی ڕاست
ببەخشە پێمان بە ڕەحمت یا «كثير العطاعەرەبی»
«زاریناسناوی ئەدەبی» کە کەمتر کەسێکی ناکەس و کەجڕەوە
بیکە بە خاتر ئەوانە خۆشت ئەوێن ئەی خودا