بەهارە و باغ بەرگی سەوزی پۆشی

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  357 بینین
بەهارە و باغ بەرگی سەوزی پۆشی
ئەکا بادی سەبا عەنبەر فرۆشی
لە سەرمادا سەرو وەک نەی ئەلەرزا
نەجاتی بوو لە زەحمەت کەوتە خۆشی
بڕاوە دەوری جەوری بەهمەن و دەی
دەمی سەیری گوڵانە و بادەنۆشی
لە گێژاوی غەما ساقی ئەخنکێم
بە جامێ بۆ نەجاتم تێنەکۆشی
لە تیری ئاهـ ناترسی بدا لێت
لە بولبول وا گوڵاڵەی ڕوو ئەپۆشی
دڵا بڕوانە بەم گوڵزارەدا، تا
نەجاتت بێ لە هەرگاهێ پەرۆشی
دەوایە سەیری ئەم گوڵگەشتە «زاریناسناوی ئەدەبی»
دەوا پێویستە بۆ دەفعی نەخۆشی
دڵا وەربگرە پەیمانە محاڵە
نەجاتت لەو قوڕاوە تا بە هۆشی
بە ئوممێدی شەفا هاتینە گوڵزار
کە سەیری باغە دەرمانی نەخۆشی