ئەی چاو! بۆ لافاو خوێناو ناڕێژی

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  565 بینین
ئەی چاو! بۆ لافاو خوێناو ناڕێژی
زوان! تۆ بۆ زەهر فەنا ناچێژی
سینە بۆ ئاور بەرنادەی لە خۆت
جگەر بۆ زووخاو لە جەرگت ناڕۆت
ئەی گیان ئەتۆ بۆ بار ناکەی لە ماڵ
تەن ئەی تەن تۆ بۆ ناوی وە زووخاڵ
تەمی زسانی دووری وا جۆشا
بەهاری دیدار ئازیزی پۆشا
بێدادی فەلەک دووری خستە بەین
ئای بۆ جیایی شیوەن بۆ نەکەین
تۆفانەکەی نووح با بژیێتەوە
«وفار التنورعەرەبی» نۆبەی بێتەوە
هەوری ڕەشی غەم بگرێ هەوای دڵ
بڕێژێ تەرزەی دەردی دووری گوڵ
سەیلی ئاوی چاو وەک شەتاوی خان
با سەرە و ژێر بێ بۆ یەخە و دامان
گرمە و لرفەی هەور بانگی بێ شەرمم
هەورە تریشقەی هەناسەی گەرمم
شێوەی نەفخی سوور قیامەت ئەدەن
زەلزەلە سارا و کەژ و کۆ ئەخەن
دێتە گوێی خاتر لە پێشەوای قەوم
سەدای پەیاپەی «لا عاصم اليومعەرەبی»
وەنەوشەی کەللەم غەرقە لە تەمدا
نزیکە چاوی بدا وەهەمدا
بڕژێ لافاو وەسەر «مەرخوز»دا
«مەلقەرەنی» با وەسەر «سەقزشوێن»دا
دەشتی «کارێزە» بکا وە دەریا
«بەردەسوور»یش خۆی نەگرێ لە بەریا
«کوک لاشکاوی» لە «گاڕەش» بەردا
چاڵاو با وەسەر «باوە خەنجەر»دا
لافاو هەی نەڕۆی بەرەو دوا بێرۆ
نەکا «ئاڵکەڵووشوێن» ببێ بە ژێرۆ
وەتەنی ئازیز پەروەرشگامە
جێگای با و باپیر قەوم و برامە
مەزرەعەی سەوزی زیندەگانیمە
باغی ڕۆح ئەفزای عەهد جوانیمە
مەڵێن بەسیەتی کەم بدە چەنە
نیشانەی ئیمان حوببی وەتەنە
فەرامۆش ناکا «زاریناسناوی ئەدەبی» تا ماوە
شادی و سەفا و زەوق سەیری «سەر چاوە»