برای بەڕێزم ئازیزم گیانم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 4 دقیقه  710 مشاهده
برای بەڕێزم ئازیزم گیانم
بێ سەیری قرچەی دڵەی پڕ ژانم
سپای غەم شادی وا کردم تاراج
ئەبرژێم وێنەی برێشکەی سەر ساج
بۆ «شەریعەتی» شیوەنی «زاریتخلص»
بخوێنەرەوە بکە هاوکاری
با بەرزۆ ببێ سەدای ڕۆڕۆمان
نە تەنها بۆ ئەو زیاتر بۆ خۆمان
کاتێکت زانی کەوتین لە جووڵە
خستینیانە ناو ئەو چاڵە قووڵە
کتێو بێ خاوەن بە جێ بمێنێ
ئەولادێ نەوێ تیایا بخوێنێ
ئەڵبەت باڵاتر لە گشت ئەسەفێ
ئەوەیە نەیوێ مەلا خەلەفێ
دارای سەوادێ وا بێ بزانی
سەرفی کەلامی شەرعی قورئانی
کتێوەکانمان داخۆ کێ بیوا
وەرەقی بخا بەم دیو بەو دیوا
دونیا بەم جۆرە بێ فەقێ و مەلا
هاکا عیلم و دین بە جارێ فەوتا
لە وەختی فەوتی وە بێقەراری
بڕوانە چلۆن ئەپرسێ «زاری»
وتم ئەم کۆچەت کەی بوو لە کەیدا
ڕیشەی جەرگت دام وە نێشی وەیدا
وتی نۆی تیر بوو دووی «رجب الخيرعربی»
ڕۆحم لە قەفەس دەرچوو وێنەی تەیر
بۆ خواحافیزی نەکرد لە خوێشان؟
بۆ کوێ چوو بۆچی ڕۆیی لە ناومان؟
بۆ خواحافیزی نەکرد لەگشت یارانی؟
لای نەکردەوە لە نازدارانی؟
ئەم کۆچە چی بوو بە پەلە کردی؟
چ مەعموورێ بوو بێ مۆڵەت بردی
بۆ خۆی شاردەوە وێنەی ڕۆژ لێمان؟
ئای کتێوەکان بێ خاوەن جێ مان
ئەگەر لامپی هۆش نەبووبێ باتڵ
ئەبیسێ لیان سەریح بە گوێی دڵ
ئەم وتووێژە ئەکەن لەگەڵ خۆ
بێ خاوەن کەوتین ئەی خاوەنمان ڕۆ
دەک فەلەک چرات نەمێنێ نووری
وا ئەخەیتە بەین ئازیزان دووری
مانگت ژێر باڵی هەوری ڕەش کەوێ
ئەسێرەی ڕۆژت چاوی گەش نەوێ
گەلاوێژت لێژ فەنا ڕێگەی وێ
سورەییات گێژگەی دەریا جێگەی وێ
شێرت وە مەودای شمشێر بجنرێ
ڕەگەزی خۆشت لە بێخ هەڵکەنرێ
گات، بەرخت بکا بە نووکی شاخۆ
قرژانگت بمرێ بە دەرد و داخۆ
ماسیت ئاوارەی سارای بێ ئاو بێ
کەفەی تەرازووت بشکێ لە ناو چێ
دووپشکت نێشی بە ئێش و کوڵ وێ
کارژەڵەت خۆراک دڕندەی چۆڵ وێ
جەوزات تاڵاوی مەرگی پێ بدەن
هەر چیت وا تێدا لە جووڵەی بخەن
ئاهی مەزڵوومان داوێنت بگرێ
زیاتر لە ئێمە جەزرەوەت بدرێ
تۆفانی فەنا تێک بدا بێخت
تەنابت پارە هەڵکەنێ مێخت
نەزمت وەک بەزمی ئێمە بشێوێ
بۆ کۆستت خستین ئەی کۆست کەوێ
بشکێ کۆڵەکەی خەیوەتی شینت
عالەم ڕەها بێ لە جەور و کینت
بۆ بەزمی ئێمەت کرد بە شیوەنگا
بۆ دەرگای شادیت لێمان پێوەدا
نەبوو نەمامێ کە سەردەرێنێ
ڕەشەبای جەورت تێکی نەشکێنێ
گوڵێ نەپشکووت لە وەنەوشەزار
نەکەی وە چاویا هەزارها خار
نەمبیستوە تاجت بە کەسێ داوێ
مەغزت لە کەللەی دەرنەهێناوێ
هەر سەردارێکت گەیاندە ئەفلاک
سواری دارت کرد خنیتە تۆی خاک
ئەو حەکیمانە وا بە یاری هۆش
مایەی شەفا بوون بۆ سەدها نەخۆش
بێ وەفایی تۆ هۆشی لێ سەندن
بەرقی بەد عەهدیت ڕیشەی هەڵکەندن
ژیانێ کەوا جێگەی زەواڵ وێ
ئەبێ بۆ سەرمان پێیەوە قاڵ وێ
ئایینەی یەقین بگرینە بەر چاو
تەپ و تۆزی شک لاببەین لە ناو
ڕێگەی بەندەگی بەرنەدەین خاسە
پیابڕۆین هەتا ئاخر هەناسە
«كل الينا راجعونعربی» بەر چاو
بگرین و غافڵ نەبین وێنەی پیاو
مەرگی هاوسەران ئیعلانی کۆچە
سیمی تەلی هۆش پڕ پێچ و لۆچە
گوێی دڵ وە لۆکەی غەفڵەت خنیاوە
پای گیر وە حەڵقەی ڕاوی دونیاوە
گشت وا ئەزانین ئەهلی کەماڵین
لە حەقیقەتا زەرفێکی خاڵین
باری یاڕەبی لە خەوگای تەنگا
شیشەی ڕجامان نەدەی وە سەنگا
چرای هیدایەت بێرانە ڕێمان
تا وەرگرێتۆ ئەمانەت لێمان
نیمە دەستاوێز ئیللا ڕجایێ
خودا پەنایێ خودا پەنایێ
یاران وا یەک یەک ڕەختیان پێچاوە
ڕۆیین و کەسیان نەهاتە دواوە
هاکا فەڕشی بەزم ئێمە کریا تەی
شکانی بەردی ئەجەل کووپەی مەی
کۆبکەینەوە تۆشەیی چاکە
هیوای مانەوە نەماوە کاکە
«شەریعەتی» وا ڕۆیی بە جارێ
ڕەحمەتی خودا بە سەریا بارێ
«زاریتخلص» بێ مێژووی کۆچی دارێژە
«رەببەنا خەوگایحساب ابجد: ڕەببەنا خەوگای = ١٣٥٦» جەننەت بێ، بێژە