بە شەوقت زیندووە ئەم ڕەنجەڕۆتە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  514 مشاهده
بە شەوقت زیندووە ئەم ڕەنجەڕۆتە
مەسووتێنە دڵی چون ماڵی خۆتە
بە برژانگت وەکوو غەرباڵە سینەم
جگەر لەت لەت بە شمشێری برۆتە
وەحش بوو بازی فیکرم ئێستە گیری
تەنابی تاری زولفی فیتنە جۆتە
ئەگەر چی دوورە ئەم بەینەی من و تۆ
دڵم گوێی هەر لە دەنگ و گوفتوگۆتە
ئەزانی بۆچی سێوم خۆش ئەوێ من؟
نموونەی دڵپەزێری ڕەنگ و بۆتە
لە قەندی لێوی وەک لەعلت شەفایێ
بدە بەم زامی ناسۆری بەسۆتە
ئەڵێ «زاریتخلص» بەرۆکم بەردە، ئێژم
عەلاجم ناکرێ دڵ دەستەمۆتە