فەلەک تۆ بۆ لەگەڵ مندا ئەوەندە تووش و ناباری
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
548 مشاهده
فەلەک تۆ بۆ لەگەڵ مندا ئەوەندە تووش و ناباری
دەبێ بۆچی یەخەم بگرێ هەمیشە سەد گرفتاری
لە عالەمدا گوڵێکم بوو دەماغی پێ موعەتتەر کەم
نەبوو خاڵی لە غەم خاتر، دەمێ بۆ بەزمی دیداری
خودا بیپێچەوە ئەم خەیوەتە شینە، هەتاکوو کەی
لە هەوری غەم بە سەرمانا بڕێژێ ئاوی ئازاری
کەوانی چەرخ سەد تیرم لە ڕیشەی جەرگ ئەدا وەختێ
لە کەللەمدا مسەووەر بێ خەیاڵی سەیری گوڵزاری
لەگەڵمانا ئەوەندە تووڕەیە ئەم دەهرە بێ میهرە
کە هەر تاڵان و هەر سووتان، هەر کوشتارە کرداری
بە خشتی بێوەفایی دانرا بنچینەی ئەم ماڵە
وەکوو نەیکردووە، ناکا لەگەڵ کەسدا وەفاداری
هەوای ئەو گوڵستانەم کەوتە دڵ ویستم لە شەققەی باڵ
بدەم تا دەچمە نێو ڕیزی وەنەوشە و پۆلی گوڵناری
قەزا داوی لە گەردن خستم و باڵ و پەری بەستم
بەڵێ تەدبیر بێ سوودە نەکا تەقدیر ئەگەر یاری
لە چاوەی شەوقی لەیلاشخص ئاو ئەگەر نەخوا دڵی مەجنوونشخص
بە شیرینی چلۆن مەشهوور ئەبێ دیوانی ئەشعاری
بڵێسەی ئاوری لەیلایە کەوتە خەرمەنی مەجنوون
بە خوێنی جەرگی مەجنوونە کە لەیلا سوورە ڕوخساری
چییە ئەم بێ دەنگ و بێ ڕەنگە وا دنیا لە دەنگی ئەو
پڕە و نابینرێ بۆ هیچ بینا غەیری ئاساری
لە تاریکی شەوا شەمعت ئەگەر پێویستە وەک مووسا
بەرەو میسری دیداری یار ڕێگە بگرە بەر «زاریتخلص»