خەو بەسە هەستە نەک سەرت دانی
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
4 دقیقه
660 مشاهده
خەو بەسە هەستە نەک سەرت دانی
جێ نەمێنی خەریکی جێ مانی
کاروان باری کرد زوو کە ئەگەر
تالبی سوحبەتی ڕەفیقانی
ڕۆژ لای دا لە خەتی ئیستیوا
تۆ لە جێدا لە پرخە لێدانی
چەرمی ڕوخساری چرچ و قامەتی کۆم
گوێ کەڕ و دیدە کوێر و تەن فانی
بینشی دیدەگانی بینا لێڵ
بوو وەکوو سەیل هەر لە توغیانی
سەروی قەد وشک و بێ گەڵا، کرمۆڵ
لار و خوارە خەریکی ڕووخانی
جەسەدی مەحکەمی وەکوو پۆڵات
بەفری هاوینە، ڕوو لە نوقسانی
نەوبەهارێکی زەرد و بێ ڕەونەق
پایماڵی هوجوومی زستانی
ساڵی تۆ کەوتە ژوور پەنجاوە
هێشتا هەر سەفیهـ و نادانی
ئەی بە سووڕەت بەشەر بە سیرەت دێو!
بەس نییە کار و باری شەیتانی؟
بە عومر هەمدەمی کوهەنساڵان
بە عەمەل هەمسەری مناڵانی
قوڕ بەسەر، نەقدی عومر دوایی هات
دەرنەهاتی لە پێسی حەیوانی
بە نەفەس ماوە وەختی کۆچاندن
بە هەوەس شاهی نەوجەوانانی
بە سەر و کەللە ڕۆستەمی دەستانشخص
بە قەد و شێوە خانی خانانی
بە زەکاوەت نەزیری ئیفلاتوونشخص
بە تەبابەت ڕەفیقی لوقمانی
چی لە دەرسی خودا شناسیدا
«احمق الحمقاعربی»ی دەورانی
بە خودات ژێر خاکە مەنزڵگات
گەر سکەندەر ئەگەر سولەیمانی
هەمدەمێکت نییە بە غەیری عەمەل
چاکە کە چاکە! تا کوو ئەتوانی
پادشاکانی عادڵ و زاڵم
پێشدادی کیان و ساسانی
شەڕکەرانی دلێر و خاوەن گورز
شاسوارانی عەهدی ئەشکانی
ئەو وەزیرانە وا بە نووری هۆش
دەفعی سەد دەرد ئەکەن بە ئاسانی
ئەو بزانانە وا بە یاری فکر
ئەم هەموو ئیختراعەیان توانی
چاکەکانی خودای «عزوجلعربی»
ئەنبیاکان و ئەولیاکانی
هاتن و یەک بە یەک هەموو مردن
تۆ بە ئوممێدی تا ئەبەد مانی؟
بێ خەبەر لەم عەجیبە تێفکرە
حەمەلەی عەرش حەیی سوبحانی
چار شەخسن وەلێ بە تەنها تۆ
هەڵگری عەرشی ڕەببی ڕەحمانی
یەک بە چارن برا لەگەڵ موڵکا
ئەهلی ئیمان! گەر ئەهلی ئیمانی
ئەم هەموو ئیحتڕام و ئیکڕامە
حەق بە ئینسانی کردووە ئەرزانی
حەیفە بەم جۆرە وێڵ و غافڵ بوون
لە ئیتاعەت بە ئەمر و فەرمانی
زەرەرە، حەسرەتە لەڕێ لادان
ئابڕوو چوونە، چوونە عسیانی
پێچەوانە مەڕۆ بە ڕێگادا
ڕوو لە قەهری و پشت لە ڕیزوانی
واجبت تەرکی واجبە و سوننەت
بێ ئەدەب وا ئەبێ موسڵمانی؟
ئەی دەخیلت ئەبم هەتا ماوە
فرسەتی تۆبە و پەشیمانی
بێرەوە سەر شەقامی حەقناسی
بەر لەوە مەرگ بێ بە میوانی
بۆ تەڕەححوم بە حاڵی خۆ ناکەی
بە تەمای خێری قەوم و خوێشانی
هەر قەدر چاکەیێ کە تۆ کردت
لە بەری قەومەکانی قەبرانی
هەر ئەوەندەش بە دووی تۆدا دێ
سەدەقە و نوێژ و خەتم و قوربانی
کاری خۆت خۆت بیکە گەر مەردی
خۆت غەمی خۆت بخۆ گەر ئینسانی
دەفعی یەک زەڕڕە گوناهی تۆ واریس
ناکەن ئەو دەم خەریکی گیاندانی
جێ ئەمێنێ ئەوی هەتە ئیللا
کفن و یەک دوو تاری ڕێسمانی
دێن لەگەڵتا هەتاکوو سەر قەبران
ئەتخەنە ژێر خاکی زوڵمانی
دێن و یەک دوو ڕۆژ بێ دەنگ و مات
دادەنیشن بە فاتیحا خوانی
پاش ئەوە بەش ئەکەن و ئەڕفێنن
موڵک و ماڵت هەموو بە تاڵانی
هەمسەرت هەمسەرینی ئەغیارە
مەنزڵت ڕوو ئەکاتە وێرانی
ڕۆڵەکانت زەلیل و گەردن کەچ
بێ مخارج دوچاری عوریانی
پارووێکت لە ڕەنجی خۆ نەخوارد
نۆکەری بێ بەراتی خزمانی
غەیری تاعەت هەموو ئومووراتت
ئەسەفە و حەسرەتە و پەشیمانی
بێ عەمەل، بێ ئیتاعە، بێ تەقوا
غوولی پەتیارەی بیابانی
لە عیبادات و وەفا و ڕاسی
عاجز و ناڕەحەت و هەراسانی
بۆ درۆ و دووزبانی و بوهتان
چوست و چالاک وەک مەردی مەیدانی
کاکە وا بووی بە شاهی بەحر و بەڕ
خاوەنی خاتەمی سولەیمانی
عاقیبەت مردنە دوایی دێ
مەنسەبی ئاسەفی و هامانی
تا غەمی نان و بەرگ و ئاوت بێ
عەبدی نانی نە عەبدی مەننانی
گەر بنیشێ لە مێزەرت گەردێ
یا لە کۆت و کەوا و سۆرانی
تا بە سابوون و ئاوی گەرم ئەیشۆی
ئەبیە جێگای سەد پەرێشانی
لەحزەیێ گەر بکەی هەزار خەتا
خەتەرێکت نیە لە پایانی
کە بە دوو کێچ و مێش و مێشوولە
زیندەگانی ئەبێتە زیندانی
گوزەرانت چۆن ئەبێ وەختێ
توعمەی کرم و ماری قەبرانی
شەربەتت کیم و زووخ و خوێناوە
دۆشەک ئاور، لیباس قەترانی
بەسیە «زاریتخلص» قسە، عەمەل بێنە
کەی بە گوفتە؟ بە کردە ئینسانی