ئادەمی تۆ؟ پێم بڵێ یا خۆ پەری؟
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
530 مشاهده
ئادەمی تۆ؟ پێم بڵێ یا خۆ پەری؟
وا ئەوەندە جوان و زیبا پەیکەری
دڵ زەدەی تیری موحیببەت بۆ نەبێ
تۆ کە بەم جۆرە لەتیف و دڵبەری
زینەتی باغ ئەی نەمامی ئارەزوو
حەیفە وا بێ میوە و بێ سێبەری
گەردنی مینا هەڵێنە با بلوور
نرخی بشکێ لی نەپرسێ مشتەری
بۆ لەخۆ پەروانە ئاور بەرنەدا؟
ڕامەبوورە وا بە لاما سەرسەری
گوێ دە، ئەم غەوواسی شەوقە چی ئەڵێ
ئەی دوڕی دەریای ناز و دڵبەری
سێوەکانی باغت چەن قیمەتین
سەندنی مومکین ئەوێ بۆ مشتەری؟!
ئاوڕی داوە بە خەندە پی وتم
بێ بەها نابێ کە دەستی بۆ بەری
کاری زێو و زەڕ نییە ئەم مامەڵە
گیان و سەر هەر دوو ئەبێ با مشتەری
«زاریتخلص» نامەردی ئەگەر لەم مامەڵە
تا حەیاتت باقییە دەس هەڵگری