شەمی ڕوخساری داگرسان و هاتە بەزمەوە دوێنێ

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  545 مشاهده
شەمی ڕوخساری داگرسان و هاتە بەزمەوە دوێنێ
بە جەرگەی بێدڵان حوسنی خودا پێداوی بنوێنێ
هەزاران مورغی زیرەک گیر ئەدا ئەو شۆخە بێ تایە
بە شێوەی دڵبەری هەر وەخت لەعلی لێوی بجوێنێ
لەسەر ڕوو پەردە گەر لادات و ڕۆژی تەلعەتی دەرخا
بەشەر بێ بەش لە هۆش و دڵ، مەلەک «لاحولعربی» ئەخوێنێ
بەهەر لادا کە بڕوانی ئەبینی مەحشەرێ بەرپا
عەجایب گەرمە بازاڕی، خودا بازاڕی نەشکێنێ
لە شەمعێکی وەها دووری قسوورە و فەڕزە نەزدیکی
بەڵێ هۆشیار شەخسێکە کە فەڕزی وەخت نەچوێنێ
لە تاریکی هەوادا شەمشەمە کوێرە نەکا مەنزڵ
چییە گەر بێتە بەر ئەم ڕۆژە چاوی هۆش هەڵبێنێ
لە دەوری مەنزڵی کۆکۆ نەخۆش و ساغ وەک پوورەی
هەنگم دی ئەم هەموو سەبرە خوداوەندا لە کوێ دێنێ
حەقیقەت خزمەتی خەڵکە تەریقەت، نەک دەف و خەنجەر
دڵی کێ پەیرەوی ئەم قەولە، حەققە، حەق بسەلمێنێ
چرا بوو هات و ڕۆیی کەس نەبوو لی وەرگرێ نوورێ
نەبوو یەک مشتەری یەک حەببە لەو توججارە بستێنێ
لە داوی مەکری دێوی نەفسی بێ ئینساف نەمدیوە
کە بێ ئوستاد شاگردێ بزانێ پای دەربێنێ
تەسەوور وا نەکا پەرواری دابەسراوی سەر ئاخوڕ
لەگەڵ لاغر میانانی ئەسیلا پەل ببزوێنێ
ڕیازەت کێشی دڵ پاکی لە حیرس و ئارەزوو ئازاد
ئەبێ ئەم گۆیە لەم مەیدانە وەک مەردان بڕفێنێ
عەقیدەت وا نەبێ قەت بێ تەعەللوم ببیە عەللامە
فەقێ نابێتە مامۆسا هەتاکوو دەرس نەخوێنێ
دڵت گەر زیندووە «زاریتخلص» ئەبێ تەقلیدی مووساشخص کا
لە شاگردی خزردا بەڵکوو عیرفانێ وەدەس بێنێ