کەی بە چاوی مەرحەمەت جارێ تەماشامان ئەکەی
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
599 مشاهده
کەی بە چاوی مەرحەمەت جارێ تەماشامان ئەکەی
مەرهەمی زامی دڵی پڕ ئێش و سەودامان ئەکەی
دەردی دووری کوشتمی، لێمت نەپرسی دەفعەیێ
کەی بە دیدارێ لەپاش ئەم مەرگە ئەحیامان ئەکەی
سەد کەڕەت قوربانی ئەو خاکەم کە کەوشت ماچ ئەکا
کەی بە وەجهی لوتف تێکەڵ خاکی بەرپامان ئەکەی
گیان و دڵ، گیان و دڵم ئامادە هەر دوو بۆ فیدات
کەی حەواڵەی دەشتی قوربانگای مینامان ئەکەی
سینە سووتاوانی شەوقین و هەموو وا چاوەڕێ
کەی بە ئاوی وەسڵ دەفعی سۆزی گەرمامان ئەکەی
سەبرە «مفتاج الفرجعربی» «زاریتخلص» ئەگەر سەبرت ببێ
تێر سەیری سەروی سەروستانی هەورامان ئەکەی