شەوم وا ڕۆژە بۆ ئەونە لە حاڵی خۆم ناحاڵیم
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
610 مشاهده
شەوم وا ڕۆژە بۆ ئەونە لە حاڵی خۆم ناحاڵیم
دوایی هات عومر و هەر خەریکی کاری مناڵیم
مەقامی دایمی ماڵی بەقایە چی منی بێ دڵ
لە دنیایێکی ئاوا بێ بەقادا غەرقی سەر قاڵیم
بەرەو مەنزڵ فڕین ئەو تەیرە ئازادانە بەرق ئاسا
ئەبێ بۆ من بە سەردا قوڕ نەکەم بۆ بێ پەڕ و باڵیم
بە دامانی خزر دەستم ئەگەر بشگا وەکوو مووساشخص
بە بێ سەبری ئەبێ بەردات ئەو دەستە بەدئیقباڵیم
چ لایەق جلوەگاهی حوسنی ڕوخساری دڵ ئارامە
دڵی بێ هۆش و ئیدراک و لە نووری مەعریفەت خاڵیم
بە ئومێدی تەماشایێ گوڵاڵەم ئاودێری کرد
کتوپڕ سەیلی بەدبەختی بە جارێ گوڵشەنی ماڵیم
لە عەهدی شیرەخۆریمۆ هەتا پیری نەبوو ڕۆژێ
کڕێوەی هەوری میحنەت دانەپۆشێ، بەرزی و چاڵیم
لە عالەمدا حەریفێ چون نەماوە لێرە بەولاوە
من و تەنهایی و کونجێکی تاریک و کەڕ و لاڵیم
فەلەک گریانی دێ بۆ پشتی چەمیاوەی منی ناکام
لە بارەی جەوری ئەم دەورە کە بڕوانێتە حەمماڵیم
خودا بێ کۆمەکی تۆ چوونەدەر لەم گێژە نابێ چون
فەلەک تا خۆشیەکم پێ ئەدا پاماڵی سەد تاڵیم
لە ڕیزی دۆستانا «زاریاتخلص» جێگەم نییە چونکە
لەگەڵ بێگانەکانا ئاشنایەکی سەروماڵیم