پڕ لە غەوغا و سەگ وەڕە عالەم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  554 مشاهده
پڕ لە غەوغا و سەگ وەڕە عالەم
لە هەموو لاوە عەفعەفە و حەم حەم
لە هەموو کووچە و گوزەرگاهێ
بێ حەیا وێژییە و بەرەڵڵا دەم
شەوچەرەی خۆشی ئەهلی ئەم عەسرە
غەیبەتە و ئیفترا، درۆیە و زەم
غەیبەتی گۆشەگیرە پێخۆریان
سوبح و ناهار و شام و هەر سێ ژەم
فەرقی ئینسان چییە لەگەڵ سەگدا
گەر نەکا لە کەلاکی بۆگەن، ڕەم
بە خەیاڵی بەتاڵ بۆ ئەم و ئەو
حەملە بۆچی ئەبەن وەکوو ئەرقەم
وا دیارە کە خزمی دووپشکن
نێزەی ئەو دومیە، نێزەی ئێوە دەم
ڕۆشنی ئافتاو گوم ناوێ
بە بوخاری کەسیف و هەور و تەم
ئاسمان با سەگیش پێ بوەڕێ
لە مەقامی بڵندی ناوێ کەم
«زاریاتخلص» غەیبەتی موسڵمانان
قاتڵی ڕۆح و دینە وێنەی سەم