تازە پێگەییوی باغی فەرهەنگیم
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
557 مشاهده
تازە پێگەییوی باغی فەرهەنگیم
تێ بکۆشە بە «تعلمعربی» و «تعليمعربی»
هونەر ئامووز و بەهرە وەربگرە
لە «معلمعربی» بە «تادبعربی» و «تعظيمعربی»
کەسبی دانش بە کۆشش و سەعیە
نە بە ئیرس و بە موڵک و زەڕ و سیم
دایەنی هیممەتت بەلادا کە
بێ تەوەککول مەبە، مەڵێ من چیم
خۆشە لەم ڕێگەدا تەقالا دان
بۆ ئەوانە هەیانە عەقڵی سەلیم
عالمانێ کە ئەهلی ئەم عەسرەن
خۆ بە عیلمی ئەوان ئەکەن تەسلیم
هەر یەکێ یەک مناڵ وەک تۆ بوون
چ ئەرەستووشخص چ ئەفلاتوونشخصی حەکیم
بیستووتە حیکایەتی لوقمانشخص؟
مبتەلا بوو بە چەند دەردی ئەلیم
ڕەنجی کێشا و گەنجی پەیدا کرد
زیندووە گەرچی مردووێکە قەدیم
بۆ وەدەس خستنی مەعاریف بوو
سەفەری دەوری بەڕڕ و بەحری کرد کەلیم
جەهل ئینسان ئەخاتە ئاور و ئاو
عیلم ئەیکا بە شاهی حەو ئەقلیم
چاوەکەم تۆ لە دەردی نادانی
خەبەرێکت نییە ئەمن حاڵیم
زەرەرێکم نەدی لە دانایی
سەد کەڕەت بەرشکستی نادانیم
ئەسەرێکە لە عیلمی عالمەکان
ڕادیۆ و موخابەرەی بێ سیم
ئەسەری سەنعەتێ لە تۆ باقی
گەر بمێنێ بڵێ ئەمن باقیم
سەنعەت و عیلم ئەگەر نەبوونایێ
کەم ئەبوو ناوی نۆح و ئیبراهیم
ڕۆشنی عیلمە نەکا فتیڵە و نەوت
ئەم چرایانە ئەی برای گیانیم
«زاریتخلص» ئامۆژگاری واکردی
تۆ ببیسی، نەبیسی زامن نیم