بەلاما هات دوێ سەروی خەرامان

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  500 مشاهده
بەلاما هات دوێ سەروی خەرامان
تەماشایەکی کرد و لێوی بزوان
فیدای ئەو نازەنینە بم بە ڕەحمەت
دڵی بێ حاڵی بەو لێوانە لاوان
لە شاری حوسنەوە تەشریفی هێنا
گوڵە و ئەڕوات بۆ سەیری گوڵستان
بە تەنها خەندەیەکی لێوی ئاڵی
بە جارێ ئەقڵ و هۆش و فامی ئەڕفان
دڵم ئێستە لە تۆی زوڵفایە خەوگای
کە حاڵ و ماڵی هەر دوو چوو بە تاڵان
نییە سەییادێ وا لەم ڕاوگادا
بە هەر تیرێ ئەپێکێ سەد دڵ و گیان
لە عالەمدا مەگەر هەر ئەو بزانێ
بکا زەخم و بکا ئەو زەخمە دەرمان
لە تیرئەندازی وادا خۆ کەسێ هەس
نەجاتی خۆ بدا نەخوات پەیکان
خودایا تۆ بکەی، ئەم ڕاویارە
نەکا «زاریتخلص» لەمە زیاتر پەرێشان