خەیاڵت ئاورێ بوو کەوتە سینە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  365 مشاهده
خەیاڵت ئاورێ بوو کەوتە سینە
هەناسەم ئیسە بۆیە ئاورینە
وتم تۆ بی خودا ڕاسی بڵێ پێم
بە ناهەق کوشتنی عاشق چ دینە؟
وتی بێدەنگ بە ئەی بێدڵ مەناڵە
خەڵاتی ئێوە واوەیلایە، شینە
مەسووتێنە وتم ئەی شەم سەراپام
وتی ئەحواڵی پەروانە ببینە
مەپرسە چۆنە دڵ بۆ دیتنی ڕووت
بە گیانت، گیانە نەزدیکی فڕینە
ئەکەم داوای گوڵزاری ویساڵت
لە ڕۆحی پاکی سوڵتانی مەدینە
تەوەسسول بۆ مەرامت «زاریتخلص» بەو کە
کە هەر ئەو «رحمةً للعالمينعربی»ە