خەیاڵت ئاورێ بوو کەوتە سینە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
612 بینین
خەیاڵت ئاورێ بوو کەوتە سینە
هەناسەم ئیسە بۆیە ئاورینە
وتم تۆ بی خودا ڕاسی بڵێ پێم
بە ناهەق کوشتنی عاشق چ دینە؟
وتی بێدەنگ بە ئەی بێدڵ مەناڵە
خەڵاتی ئێوە واوەیلایە، شینە
مەسووتێنە وتم ئەی شەم سەراپام
وتی ئەحواڵی پەروانە ببینە
مەپرسە چۆنە دڵ بۆ دیتنی ڕووت
بە گیانت، گیانە نەزدیکی فڕینە
ئەکەم داوای گوڵزاری ویساڵت
لە ڕۆحی پاکی سوڵتانی مەدینە
تەوەسسول بۆ مەرامت «زاریناسناوی ئەدەبی» بەو کە
کە هەر ئەو «رحمةً للعالمينعەرەبی»ە