بەهار ئەمساڵ شێوەی وا دیارە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
641 بینین
بەهار ئەمساڵ شێوەی وا دیارە
بەهەشتی پڕ لە فەزلی کردگارە
لە هەور ئەو قەترە بارانەی کە دەتکێ
بە عەینی نەقدی کیسەی کشت کارە
برنجە، ڕۆنە، قەندە، نانە، پێخۆر
سەراسەر تێ بفکرە «خواروبارە»
خودا بۆ تۆیە حەمد و شوکر و میننەت
کە لوتفت زۆر و ڕەحمەت بێ شمارە
لە تەرتیبی نقووش و سەنعەتی تۆ
«ئەرەستووکەس» شێت و «مانی» شەرمەسارە
لە کانی قودرەتت تەعم و مەزە و ڕەنگ
وەرئەگرن ئەم گوڵ و سێو و هەنارە
بە غەیری تۆ خودا کێ بێ بکا ڕەحم
بەدەم وشکانی ئەم هەرد و دیارە
بە غەیری تۆ ئەبێ کێ بێ بڕێژێ
لە بەحری جوودی ناپەیدا کەنارە
بە سارادا بە گوڵزارا بە باغا
بە عام ئاوی لە دڵ دەرکا پەژارە
بە غەیری تۆ خودا کەس ناتوانێ
بڕێژێ ڕەحمەتی وا بەم قەرارە
هەموو مەمنوونی لوتف و بەخششی تۆن
ئەوندەی گەللەدار و جووتیارە
کە ئەرزت نەرمەوە کرد و چەمەن شین
گیا تێراو و جەنگەڵ کامکارە
لە خۆشیدا لە من گۆڕاوە «زاریناسناوی ئەدەبی»
کە ئەم فەسڵە بەهەشتە یا بەهارە