ئەی بادی بەیانی وەرە سامەردی خودا بە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  723 مشاهده
لە برادەرێکی خۆشەویسی خۆم شێخ محەممەدشخص ناوم نووسیوە کە مەلای زەنبیل بوو و لەوێ ژنی هێناوە:
ئەی بادی بەیانی وەرە سامەردی خودا بە
وەک خزری موبارەک نەفەسێ عوقدەگوشا بە
ئەم نامەیە بگرە بە ئەدەب بیبەرە زەنبیلمکان
بۆ دەفعی غەمی خاترم ئەم دەفعە دەوا بە
بیستوومە برا گەورەکەم ئێستە بە دڵ و گیان
مەشغووڵ بە وەسڵی گوڵی یاقووت نقابە
وەختێ کە دەگەیتە حەدی ئەو مەنزڵە پاکە
خەیلێ بە ئەدەب داخڵی ئەو حەوش و سەرا بە
وەربگرە ئیجازە لە غوڵامانی حەریمی
ئەوساکە بچۆ ژوورەوە یا پەنجەرە لابە
ڕاوەستە بە تەعزیم و بڵێ پێ، لە بری من
لەم باغی گوڵ و نەرگسە، مەقسوود ڕەوا بە
هەرچی کە ئەڵێم عەرزی حوزووری بکە یەک یەک
ئەی ڕۆحی ڕەوانم تۆخودا قاسیدی چا بە
ماچی بکە ئەو دەستە جوانەی بە ئیرادەت
لەو مەجلیسەدا زۆر بە ویقار و بەحەیا بە
پی بێژە موبارەک بێ ویساڵی گوڵی ڕەعنات
هەر شاد بە وەسڵ و لە غەمی هیجر جیا بە
ڕوخساری نیگارت کە وەکوو باغی بەهەشتە
ڕزوانی ئەبەد بە، بە ئەبەد مەستی لەقا بە
دەستێ لە مل، ئەو دەستی ترت خادمی بەی بێ
یانی لە بەری سەروی قەدی، کامڕەوا بە
هەڵمەت بەرە بۆ سیبی زنەخدانی وەلێ سووک
نازارە، سەفا پەروەرە، تۆش ئەهلی وەفا بە
پەی پەی لە لەبی لەعلی بنۆشە قەدەحی مەی
خزری دوەمی ساکنی سەر ئاوی بەقا بە
هەی هەی نەگوشێ دەستی خەیاڵت مەمکی نەک
ئازاری بگا تێبگە دو قوببە حوبابە
نامەحرەمە ئایینە و نابێ کە ببینێ
ڕوویێ کە لە نائەهل سزاواری حیجابە
ئەم کارە حەواڵە بە دڵی مونتەزیرت کە
یانی بە دڵت گیانە وەکوو ئایینە وا بە
شانە بکە ئەو پەرچەمەی ئەمما بە موژەی خۆت
وەک لەعلی لەبی هەمدەمی گێسووی سیا بە
چ بکەم نییە سڕپۆشێ ئەمین بێت و بە دین بێ
هەرخۆت وەرە هەم پەردە و هەم خواجە سەرابە
ئایەت کە دەڵێ بەرگی یەکن ئافرەت و پیاو
عەیبی نییە بێژم کە لیباسێکی ڕەسا بە
چون بەزمی گوڵ و بولبول و هەنگامەیی وەسڵە
«زاریتخلص» وەرە مەشغووڵ بە ڕەقس و بە سەما بە