بەو گوڵە نازکەم بڵێ کە دڵ هیلاکی دوورییە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  799 مشاهده
بەو گوڵە نازکەم بڵێ کە دڵ هیلاکی دوورییە
شفا و مەرهەمی هەموو برینی من حوزوورییە
وتی گوناهی خۆیەتی بەرگری وەسڵ و بێ بەشی
لە فەیزی لوتفی بێ حەدم، عیللەتی پڕ قسوورییە
ئەوندەت ئینتیزارە دڵ وەختە لە سینە دەرپەڕێ
بەم وەزعە هەر کە ڕازییە مەجبوورە، کەی سەبوورییە؟
خودا نەکا لە گەردنم کەمەندی زولفی تو دەرێ
بێگانەیی لە شەوقی تۆ، کەماڵی بێ شعوورییە
سەد پۆل گیانی عاشقی وەک منی لێوە هەر نەفەس
فیدای سەروی قامەت و گەردنی وەک بلوورییە
کەلیمی ڕۆح عازمی میسری ویساڵی دڵبەرە
خاکی حەریمی حوجرەکەی میسالی کێوی توورییە
دەمێکە «زاریاتخلص» دڵم گومە لە شیوی «ئەیمەنا»
چاوەڕوان شۆڵەیێ لە ئافتابی نوورییە