وجوودی ئێمە و شەوقی جەماڵت ئاور و کایە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
645 مشاهده
وجوودی ئێمە و شەوقی جەماڵت ئاور و کایە
هەتا ئەم شەوقە باقی بێ، تەن ئەم سۆزیشیە تێدایە
دەمێ شێتم، دەمێ عاقڵ، دەمێ ساغم، دەمێ ناساغ
جەنابی عیشق هەر ڕۆژێ بە نەوعێ جلوە فەرمایە
شەمی ڕوخساری هەڵکرد و خەیاڵی عالەمێکی برد
خوداوەندا چ سڕڕێکە تلووعی خۆر لە شەودایە
بە زەردەخەندەوە دوێنێ وتی ئاخرتە بۆ سووتان
وەکوو پەروانە حازر بە، سبەی وەختی تەماشایە
کە داری بێ بەر و بێ سێبەرم، نەیبوو بەری مەقسوود
دە بیسووتێنە چاوم چونکە ئەو سووتانە ئەحیایە
لە زوڵفی دڵبەرت بڕوانە وەختێ دێتە هاتوچۆ
کە ئاوێزانی هەر تارێکی پۆلێ قەلبی شەیدایە
بە شێتی نیسبەتی «زاریتخلص» ئەبێ بۆ چی بدەن یاران
کە شێتی قامەتی ئەو شۆخە، هوشیارانی دانایە