ڕاسە من تەقسیری زۆرم کردووە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  618 مشاهده
ڕاسە من تەقسیری زۆرم کردووە
بە عقووبەت سزاوارم
یا «رسول اللهعربی» پەنام هاوردووە
بە تکات ئومێدەوارم
***
دەس لە دامان و یەخەت چۆن بەرئەدەم
هەتا ڕۆح لە بەدەنما مابێ
کێ لە خوانی ڕەحمەتت بێ بەش بووە
لەوانە ئیمانیان بە تۆ هێنابێ
***
عەرزی «زاریتخلص» ئەونەیە ئەی موستەفا
لە تەواوی کائینات
لەم بەڵایە بەی نەجاتی تا زووە
تا بە هیممەتی تۆ بە ئارەزوو بگات